گۆرانکاری ده‌بێ شۆڕشێکی نوێ بگریتهخۆ
23/05/2009, 12:00 (GMT+1)

شۆڕش، واتا ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ریی له‌پێناو بنبڕکردنی سیسته‌مێکی فاسد و وادهبهسهرچوو بۆ دابینکردنی سیسته‌مێکی مۆدیرن که زه‌مانه‌تی ده‌سه‌لاتێکی یاسای سه‌رده‌م و گهشهپیکردنی که‌سایه‌تی تاکی کورد، شانبه‌شانی یه‌کسانی له بواری ئابووری/ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بگرێته ئه‌ستۆ.
ڕۆژانی ئه‌مڕۆ کوردوستانی باشوور ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێرانه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، هه‌موو چین‌و توێژه شۆڕشگێره‌کان، کرێکاران، جووتیاران، قوتابیان، ڕۆشنبیران وکاسبکارانی گرتوه‌ته‌وه. جه‌ماوه‌ری داخ له‌دڵ که‌وتوه‌ته خۆسازدان له‌پێناو گۆڕرانکاری شۆڕشگێرانه (گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی) له‌و فهسادیانهی لێره‌دا ڕوونکراوهنهوه:
کوردوستانی باشوور ئه‌مڕۆ 18 ساڵه که‌وتوه‌ته بن ناڵه‌و ئازاری سیسته‌مێکی خێڵه‌کی خودی تاڵه‌بانی ووته‌نی- خاوه‌ن مێنتالیته‌ی چیا (عه‌قڵیه‌تی شاخ). سیسته‌مێک ئه‌وه‌ی لێی دوره خه‌سڵه‌تی دیمۆکراسی و ده‌سه‌ڵاتی یاسایه... ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌ناوه‌ڕۆکدا دوو ویلایه‌ت ( سۆران/ بادینان، چاکتره بوترێ ویلایه‌تی به‌رزان/ تاڵه‌بان) پێکدێنێ که فاکتۆری کێشکردنی کۆمه‌ڵگای کوردوستانن لهگهندهڵیهکهوه بۆ سه‌دان گه‌نده‌ڵی دیکه...
خۆهاوێشتنه باوه‌ش دوژمنانی سه‌رسه‌ختی کورد( شای ئێران وه میتی تورکی) ڕاونان و ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی کوردوستانی ڕۆژهه‌ڵات، ئاشبهتالکردن به گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێری به‌فه‌رمانی جه‌نه‌رالێکی دوور له ئه‌لفوبای سه‌ربازی، یاخود شۆڕشوانێکی دوور له ئه‌لفبای سیاسی وه‌ک به‌رزانی ،هه‌ڵگیرسانی شه‌ری کوردکوژی له پێناو کورسی ده‌سه‌ڵات، خۆکردنه که‌واسووری به‌ر له‌شکری قه‌رارگای ره‌مه‌زان بۆ ڕاونانی شۆڕشگێرانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان، ڕه‌چاوکردنی سیاسه‌تی فیفتی/ ففتی دوور له نرخ‌و قیه‌می دێمۆکراسی، کێشکردنی سوپای تورک و سه‌ددام له 31 ئاب، به‌کوشتدانی هه‌زاران لاو، بریندارکردنی هه‌ستی 4 ملیۆن کورد له‌پێناو داهاتی گومرگی، مۆنۆپۆڵکردنی ده‌سه‌ڵات و به‌شینه‌وه‌ی پله‌وپایه‌ی به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌و دهروێشو موریدی حیزبی، سه‌پاندنی سیستهمو یاسای بنه‌ماڵه - دور له ڕه‌وشتی سیاسی- به‌سه‌رکۆمه‌ڵگای کوردا، دانانی حیزب له‌سه‌ر هه‌موو ئیعتبارێکهوه، پێشبڕکێ بۆ کڕینی که‌سانی ئه‌نفالچی، فایلچی له مه‌زادخانه‌ی سیاسی‌دا، کردنی جومجومه‌ی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی به بناغه‌ی کۆشکوباڵهخانهی ڕابه‌رو لێپرسراوانی حیزبی، شانبه‌شانی سه‌دان کاری ناجوامێرانه‌ی سه‌رانی مافیای هه‌رێم.
پشتکردنه کۆمه‌ڵگای کورد، گرتنی نان و ئازادی تاکو کۆی کورد به‌بارمته، وێرانکردنی ئابوری کوردوستان، به‌تایبه‌تی ئابوری کشتوکالی، نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی یاسایی سه‌رده‌م که دابینکردنی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی تاکی کورد بگرێته ئه‌ستۆ، داڕشتن‌و سه‌پاندنی یاسایه‌کی پێشکه‌وتوانی بۆ دابهشکردنو چاره‌سه‌رکردنی کشتووکال له‌پێناو بنبڕکردنی چه‌وسانه‌وه‌ی ئابوری/ کۆمه‌ڵایه‌تی. واتا خاوه‌نداریه‌تی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ن خودی جوتیارانه‌وه، له‌هه‌مان کاتداپشتگیری کردنیان له گه‌شه‌کردنی ئابوری کشتوکاڵی که ده‌توانێ ببێته داینامۆی گه‌شه‌کردنی ئابوریه‌کی به‌رهه‌م هێنه‌ر له کوردوستانی باشووردا..... بێگومان ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن به‌رزانی باووکهوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئاغاودهرهبهگدا به‌توندی به‌رپه‌رچ درایه‌وه-.. هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ڵوێستی خێڵه‌کیانه‌ی مه‌لا موسته‌فا دژ به یاسای چاره‌سه‌رکردنی کشتوکاڵ زیانێکی یه‌کجار به کورد‌و بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕانه‌که‌ی گه‌یاند، هه‌ژارانی کوردی گه‌یانده قۆناغێکی سه‌ختی ئه‌وتۆ که ده‌یان ساڵێ دیکه‌ش پێوه‌ی بتلێته‌وه.... دروستبوونی جاش‌و جاش موسته‌شار (ئه‌نفالچی) ئه‌نجامی باڵاده‌ستی ئه‌م سیسته‌مه خێڵه‌کیه بۆگهنهبوو. ئه‌م چینه ده‌ره‌به‌گه مشه‌خۆره تا ئێشتاش گه‌وره‌ترین کۆسپه له ڕێگه‌ی سه‌رفرازی و ئازادی کۆمه‌ڵگای کورد له کوردوستان!!
31 ئاب ڕیسواییه‌کی دیکه‌ی هاوپه‌یمانه نوێیه‌کانی تاڵه‌به‌نی،( واتا مسعود به‌رزانی):
***************************************************
تێبینی:
ئه‌وه‌ی ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ر له راپه‌ڕین و بزووتنه‌وه‌کانی دیکه جودا ده‌کاته‌وه بریتیه له هوشیاری تاکی کورد، ده‌رس وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌کانی پێشوو، وجۆشدانی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێر وه یه‌کخستنی ڕیزه‌کانی، داڕشتنی پلان و پڕۆگرامی گونجاو له‌گه‌ل سه‌رده‌می دێمۆکراسی وتکنۆلۆژیای سه‌رده‌م.
نوری عومه‌ر
لینز/ نه‌مسا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

