عەدالەت عەبدوڵڵا فیشەكێكی نا بە ئەندامێكی كۆنگرەی سێ یەمەوە .
11/06/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەم دێڕە تەحلیل و تەفسیر زۆر هەڵدەگرێت، چونكە ئەگەر عەدالەت عەبدوڵا مەبەستی ئەوە بێت كە ئیمتیازات دراوە بەخەڵكانێك شایستە نەبون و داوێن پیس و دەست پیس بوون ئەوە ئازاد جندیانی مەسئولی مەكتەبی ئیعلام كردویەتی و درایە شەریك بووە لەو دوو رەفتارەی كە عەدالەت باسی دەكا و پێویستە نمونەی تۆ و هاوڕێكانی تۆ لەم كۆنگرەیە ئازاد ریسوا بكەن، چونكە لەو دێڕەدا شتی سەیر ترمان بۆ دەردەكەوێت ئەویش ئەوەیە كە عەدالەت لەبەرئەوە وازی هێناوە كە ئیمتیاز دراوە بە خەڵكانێك هەم دز بوون هەم داوێن پیس بوون، ئەگەر مەبەستی عەدالەت ئەوەیە ئیمتیاز دابەشكردنەكە بۆ ئەو كەسانەیە كە لە ئاستی وەزیفی ئەمدا بوون ئەوە یان كاوە محەمەد، ی سەرنوسەری پێشووە یان شێركۆ مەنگوڕی جێگری سەرنووسەر بوە.
ئەگەر مەبەست لەوەش كەسانی خوارەوەیە واتە كارمەندانی خوارەوە ئەوە تۆش شەریكیت لەو گەندەلی و فەسادییەی كە باسی دەكەیت چونكە تۆ لەكوردستانی نوێ دا پلەی وەزیفی سێ یەمت هەبووە، بەڵام دواتر بەنوسینەكەیدا دەردەكەوێت مەبەستی سەرنوسەر و جێگرەكەی بووە چونكە دەڵێ ئێستا ئەندامی كۆنگرەن كە ئەویش پێویستە ئەندام مەكتەب یان ئەندامی ئەنجومەنی مەكتەب بن ئینجا دەچنە كۆنگرە.
چونكە عەدالەت بۆی دەرخستوین كە لەناو كۆنگرەی سێ یەمی یەكێتی دا هەم داوێن پیس و هەم دەستپیسی تێدایەو تكایە بەر لە هەڵبژاردنی سەركردایەتی گوێ لەو قسەیەی عەدالەت بگرن و ئەو كەسە دەست پیس و داوێن پیسە بكەنە دەرەوە لەكۆنگرە و مەهێڵن دەنگ بدەن بەهیچ كاندیدێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

