یه‌کێتی و پلینیۆم و کۆنفرانس و کۆنگره
12/07/2010, 12:00 (GMT+1)

هه‌ژاری و بێ‌کاری و نه‌داری و نه‌بوونی ئازادی و مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بیر و هۆشی گه‌لی کوێر کردووه، به‌نج کردووه وه‌ک ته‌ورداسێکی ده‌مه زه‌رد نه‌کراوه کول کردووه زۆر شوره‌ییه بۆ گۆڕاوانی دۆڕاوی ڕاکه‌ری وه‌کو ڕێوی و ئاوڕ نهدهرهوه بۆ دواوه‌ی خۆیان چاکبوونی یه‌کێتی چاکبوونی به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر گه‌لدا سه‌پێندراوه، وه‌ک چاکبوونی پارتیش چاکبوونی به‌شه ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تره، زۆر شووره‌ییه بۆ ڕۆشنبیرانێک کێشه‌ی گه‌ل و وڵاتێکی وێرانه، یان له‌وه‌دا بینیوه‌ته مام جه‌لال مرد کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ یان دکتۆر به‌رهه‌م دێته جێگاکه‌ی، یان که‌سێکی تر دێته جێگاکه‌ی، یان کاک مه‌سعود مرد کاک نێچیر یان کاک سیداد جێگای ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه زۆر خۆ بچکۆله کردنه‌وه و بچکۆله کردنی کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی گه‌له ئه‌وه چه‌واشه‌کردن و به‌لارێ بردن و سه‌رلێشێواندن و کوێر کردنی زیاتری هۆش و بیری گه‌ل و سڕینه‌وه‌ی مافه‌ڕه‌وا پێشێل کراوهکانیهتی و له بازنه‌ی هه‌ره گهوجایهتیدا خولاندنهوهیهتی کوا حکومه‌ت و په‌رله‌مان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی بوژانه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌م، کوا ئاشتی و ته‌بای و به‌یه‌که‌وه ژیان و پشوودان و ئاسووده‌یی و بوونی کورد و کوردستانه‌که‌م؟ کوا خودا و پێغه‌مبه‌ر و ئاینه‌که‌م؟ کوا ڕه‌نج و ته‌مه‌ن و خوێن و گیانه بهخشراوهکهم؟ کوا پزیشکان و ده‌رمانی برینه‌کانم و ئێش و برک و ژانه‌که‌م؟ کوانێ گورز و ده‌ستی داگیرکه‌ر به‌زێنی گه‌ل و وڵات پارێزه‌ره‌که‌م؟ کێشه‌ی ئێمه کێشه‌ی گه‌ل و خاکه کێشه‌ی ده‌سته و ناوچه و تیره و هۆز و خێڵ و ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن نیه که سه‌رانی جوڵانه‌وه چه‌واشه که‌ری کوردستان کردویانه‌ته ئه‌و جۆره بابه‌ت و باس و کێشانه، ناموسی هه‌ره گه‌وره‌ی چاکه خوازان کورد و کوردستانه، هه‌ر که‌س بۆی تێنه‌کۆشێ هه‌تا له‌ژێر ده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستان و دوژمنانی ناوخۆی ڕزگار بکرێ ، گه‌وره‌ترین بێنامووس ئه‌و که‌سه‌یه که سه‌ری به‌رزی کوردانه‌ی شۆڕ کردووه و چۆته بازنه‌ی زۆڵه کوردیه‌وه واتای نیه، بڵێی گه‌لم کورده و خاکم کوردستانه به‌رگری لێ نه‌که‌یت و له ژێر ده‌ستی ڕه‌شی دوژمنه جۆرا و جۆره‌کانی ده‌ری نه‌هێنی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

