مەلا بەختیار هۆكارى دژایەتیكردنى بۆ گۆران كەشفدەكات
16/02/2010, 12:00 (GMT+1)

بەڵام مەلا بەختیار نە ئەوكاتە و نە هیچ كاتێكى تر مەبەستى ئەوە نەبووە تاوانێك بلاوێنێتەوە یان یان دیفاع لەوانە بكات كە بێتاوان كوژراون ، چونكە هەزاران كوژراوى كورد و دەیانى خانەقینى لە شەڕى براكوژیدا مەلا بەختیارى ئاوا تەنگەتاو نەكرد ، بەڵكو ئەو دەیەوێت شتێكى تر بڵێت ئەویش ئەوەیە كە كێشەیەكى تایبەتى و كەسى وایكردووە مەلا بەختیار دژ بە بزوتنەوەیەكى گەورەى خاوەن بەرنامەو ستراتیژ بوەستێتەوە . ئەو بە شێوەیەكى ناراستەوخۆ ئەمما رون باسى ئەوەیكرد كە مەبەستى گۆرانى لا ئاشكرایە ،
مەلا بەختیار دەیەوێت بڵێت من هەر لە مێژەوە كێشەیەكى تایبەتیم لەگەلأ كەسانێكى ناو بزوتنەوەى گۆراندا هەیە و ئەم كێشە تایبەتیەشم وادەكات دژ بە بزوتنەوەیەكى جەماوەرى گرنگ بووەستمەوە و هەر لەسەر ئەمەش ئامادەیە دیفاع لە گەندەڵترین حیزب و باند و رێكخراوەكانى كوردستان و دنیا بكات ، واتە بۆ مەلا بەختیار گرنگ نیە ئەمانە چ كارەن چەند دەیانەوێت رەوتى سیاسى كورد بەرەو پێشەوە بەرن , لاى ئەو گرنگ نیە ئەمانە چ دروشم و ئامانجێكیان هەیە و دەیانەوێت چۆن دژ بە گەندەڵى و نا عەدالەتى بوەستنەوە بەڵكو ئەم پیاوە جگە لە بوغزێكى شەخسى لەگەلأ چەند كەسایەتیەكى ناو بزوتنەوەى گۆران كە لە راستیدا بزوتنەوەى گۆران لێى بەرپرسیار نیە هیچ هۆیەكى ترى نیە بۆ دیفاعكردن لە گەندەڵى ، ئەو دەیەوێت بڵێت لەبەر ئەم كێشە تایبەتیە شەخسیە لابەلایە دیفاع دەكەم لە ناعەدالەتى و گەندەڵى و چارە رەشى میلەت و دزینى سەروەتى خەڵك و دیكتاتۆریەت و... چىو چى وە دژى هەموو خیرو چاكسازى و پێشكەوتن و گۆرانێكیش دەوەستمەوە ئەگەر لە بەرژەوەندى گەلى كوردیشدا بێت . ئەڵبەت لۆژیكى مەلا بەختیار لە دنیاى سیاسەتدا هەمیشە نالۆژیكیەكى لەم چەشنە بووە ،كە دڵنیام خانەقینیەكان زۆر لەوە هۆشیارترن كە ئەم جۆرە لۆژیكانە نەناسنەوە.
دەتوانیت لێرەدا گوێ لە وتارەكەى مەلا بەختیار بگریت
http://www.youtube.com/watch?v=gVeDjLmuVJY
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

