<

بخەوە بۆخۆت كاكە ئەردەلان بەئارامى بخەوە چونكە تا لەژیان دابویت خیانەتكاران نەیانهێشت ئارام بیت

17/10/2009, 12:00 (GMT+1)
سەرەتا زۆر بەداخەوە هاورێى خۆشەویستم بۆ كۆچە ناوادەكەت هێشتا گەلێك زوو بو بەلام ئەمە قەدەرى خودایە دەبوایە تۆ لەم رٍۆژە مالئاوایى لەدۆست و رەفیق و جەماوەرەكەت بكەیت ......بخەوە بۆخۆت برا ئەزیزەكەم بەئارامى بخەوە چونكە تۆ تا لەژیان بویت ئارامیت بەخۆت نەبینى لەبەر خیانەتكارانى ئەم وڵاتە لەبەر بنەمالەى 31ى ئاب جاش كەنەیانهێشت بۆ لێرەوە دەلێم گەردنت ئازا بێت جێگات بەهەشت بێت چونكە تۆ پیاو بویت ڕۆژێك لەڕۆژان سەرت دانەدا بۆ هیچ كەسێك .....مامە لەبیرمە كە پێش هەڵبژاردن تەلەفۆنم بۆ كردى وتت چى هەیە لەهەولێر وتت چوار جار تەلەفۆنیان بۆكردوم بۆ ئەوەى بێم ئاهەنگ بكەم بۆ لیستى كوردستانى... منیش وتم شتى وا نەكەى ...تۆش وتت نا كاكە ئەوە ئەردەلانە هێشتان هیچى لەبیر نەكردوە چۆن ئێستا دێم ئاهەنگیان بۆ بكەم.........من لێرەوە بە نەوزاد هادى و پشتیوان سادق ئەلێم خێربو ساڵى پار كەئەردەلان لێرەبو جەنابتان هەمو رۆژ لەلاى ئەوبون؟؟زۆر هەولتان دا لەگەلى كە ببێتە حزبى لەحزبەكەى خۆتان بەڵام ئەو زۆر لەئێوە پیاو تر بو داواكاریەكەى ئێوەى رەِت كردەوە چونكە هەر ئەو حیزبەبو كاكە ئەردەلانى ئاوارەى غەریبیان كرد!!! ئەى ئێستا كەكۆچى كرد چیتان بۆ كرد؟ هیچ چونكە وەكو ئێوە نەبو بەحیزبی نەبو ؟؟؟زۆر حەیبە بۆ ئێوە شەرم لەخۆتان بكەنەوە لەجنوبى عێراق ئەگەر عەرەبێك بمرێت ئێوە لێرە 3 رۆژ ماتەمینى بۆ دەكەن كوا ماتەمینى ئێوە بۆ ئەردەلان هەر لافیتەكتان بنوسیبایە لەبەر دەرگاى مزگەوتان هەڵواسیبایە؟؟؟؟زۆر حەیبە بۆ بخەوە بۆخت كاكە ئەردەلان بەئارامى بخەوە چونكە تا لەژیان دابویت خیانەتكاران نەیانهێشت ئارام بیت

تەلەڤزیۆنى سەرۆكەكان دەبوایە بەبەرنامەیەكى سێ چوار سەعاتى باستان لەدڵسۆزى ئەم هونەرمەندە بكردایە نەك لەهەواڵەكان !!!!!كاك زەكەریاى دزیش ئەڵێ ئەردەلان هاورێى منداڵیم بو من پرسیار لەزەكەریا ئەكەم پار ساڵ كە ئەردەلان لێرەبو تۆ چەند جار سەردانت كرد ؟؟؟؟؟چەند تەلەفۆنت بۆى كرد ؟؟؟ لەكۆتایى دا ئەلێم جێگاى كاكە ئەردەلان بەهشت بێت و دۆزەخیش بۆ خیانەتكاران



هاورێیەكى نزیكى ئەردەلان بەكر

16/10/2009 هەولێر


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست