مافى پەنابەرێتى لەپەژاك وەربگرن
23/04/2010, 12:00 (GMT+1)

دەقى بەیاننامەى پارتە كوردیەكانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستانیوز نێردراوه ، تیایدا هاتووه"ئێستا خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به قۆناغێکی ناسک و هه‌ستیار دا تێده‌په‌رێ و له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به یه‌کده‌نگی هه‌یه.
ڕاگهیهنداوهكه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات" ماوه‌یه‌کی به‌رچاوه زه‌رووره‌تی هاوکاری و هاوخه‌باتی و بیری دامه‌زرانی به‌ره، کۆده‌نگی یان لانیکه‌م دیالۆگی نێوان حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان باسی ناو میدیاکان و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانه و به ده‌یان لێکدانه‌وه و پێشنیار و وتاری دڵسۆزانه له‌م بواره‌دا چاپ و بڵاو بوونه‌ته‌وه.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو" له‌م روانگه‌یه‌وه پارت و رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ، هه‌وڵدان بۆ دامه‌زرانی کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به مه‌به‌ستی لێکنزیکبوونه‌وه و هاوکاری و هاوخه‌باتی له پێناو پشتگیریی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌قاودانی تاوانه‌کانی رێژیمی دیکتاتۆر و داگیرکه‌ری ئێران و هه‌روه‌ها هه‌رچی زیاتر ناساندنی دۆزی کوردی به کۆڕ و کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی، به پێویستیه‌کی هه‌نووکه‌یی زانی.
هه‌ر بۆیه پاش زنجیره کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له چه‌ند مانگی رابردوودا و، ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تاوتوێکردنێکی هه‌مه‌لایه‌نه، له رۆژی 16/04/2010 به‌و ئاکامه گه‌یشتن که دامه‌زراندنی (کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ) رابگه‌یه‌نن.
حیزب و رێکخراوهكان كه پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبه‌شیان واژۆ کردووه:
- کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
- رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
- پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
- بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتیکی یارسان
- پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
- کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
- حیزبی دیموکراتی کوردستان
لینكى هەواڵى ئیمزاكردنى جاڕنامەى جنێف بۆ لەناوى مینى دژە مرۆڤ لەلایەن پەژاكەوە،
http://www.rojhelat.info/index.php?option=com_content&view=article&id=331:pjak-&catid=30:rojhelat&Itemid=78
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

