ئەمە فەرهودە.. پرۆگرام و چاپەمەنیەكانى وەزارەتى پەروەردە(133)ملیون دینار پاداشت دەبەخشێتە بەرپرسەكانى..!!
17/12/2009, 12:00 (GMT+1)

بێ ویژدانیە ئەگەر ئەمە ناوى بنرێت گەندەڵى یان رۆتینات یان دزى،ئەمە فەرهودێكە و كۆمەڵێك مافیا دەیانەوێت تاڵانى بكەن و دەسەڵاتى سیاسیش خەشیمانە بۆیان چەماوەتەوە بۆ ئەوەى درێژە بە دەسەڵاتى خۆى بدات و لاشەى مردوى خۆى رابكێشێت و كەسى نەخۆشى وەكو ئەو بەرێزانەى سەرەوە دورست بكات.
بێ هۆنیە پارتى و یەكێتى بە هەزارەها دۆلار بۆ بێدەنگ كردنى نوسەران و رۆژنامەنوسان و روناكبیران سەرف دەكەن، دامودەزگاى سیخوڕى و نهێنى بەسەر جموجۆڵە تایبەتیەكانى تاكەكان دادەنێن،رێكخراو و دەستە و كۆمەڵەى جۆراو جۆریان لەناوەندەكاندا دورست كردووە بۆ كۆنترۆڵ كردنى وەزعیەتەكە،چونكە دەزانن و لایان رۆشنە چ دز و مافیایەكیان پەروەدە كردوە و ئەگەر فریا نەكەون بەعس ئاسا گۆڕیان گوم دەكەن.
بەدرێژایى مێژوو زۆر بوونە ئەو كەسانەى كە دەوڵەمەند و سەرمایەدار و بەرپرس و دەسەڵاتدار بونە لە دنیا،بەڵام ئیستا كەسێك لە كولەكەى تەڕیش ناویان نابات،بەڵام زۆرێك لە ئازادیخواز و ئینسان دۆستى دونیا بونەتە شاكار و خەڵكى بەدوایى شاكارەكانیان و ژیانى تایبەتیان وێڵ و عەوداڵن.راستە ژیانیان قورس كردووە و هەر شەش لامان كۆنترۆڵ كراوە ،بەڵام دەرفەتى ئەوەى تیا ماوە وەكو ئینسانێكى خاوەن بڕیار و ئیعتبار بژین و بیگوزەرێنین،ئەوانەى ئیمزایان لەسەر ئەم بڕە پارە خەیاڵیە كرد و ئەوانەشى وەریانگرت،دوژمنى سەرسەختى ئاو و خاكى ئەو وڵاتەن نەك ئێمە كە دەمانەوێت ئەو سەروەت و سمانە بەپێى سیستەمێك بەیەكسانى ببەخشرێتەوە و هەموان سوودى لێوەرگرن.
هەولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

