که‌ناڵی ئاسمانی* KNN*ی کوردی بوه‌ته چقڵێ بۆ چاوی گه‌نده‌ڵه‌کان!
25/03/2009, 12:00 (GMT+1)

جیا له‌وه‌ش که‌ناڵه ناوخۆیی و ئاسمانیه‌کانی هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی نقه‌یان لێوه نایه‌ت له مه‌ڕ ئه‌و هه‌مو ڕه‌خنه‌و گازنده‌یه‌ی ڕوبه‌رویان ده‌بێته‌وه له‌م که‌ناڵه‌وه دژ به سه‌رکرده‌و لێپرسراوانی هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی باڵا ده‌ست، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌بو ئه‌وانیش وه‌ک میدیایه‌ک وه‌ڵامیان پێ بوایه، به‌ڵام چۆن بتوانن وه‌ڵام بده‌نه‌وه که تاسه‌ر بیناقاقایان گه‌نده‌ڵی یه‌و یاری به سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمانییه‌وه ده‌که‌ن.دیاره ئێستا زۆر پڕن له که‌ناڵی KNN به‌ڵام ده‌سته‌و سان دانیشتون و هیچیان پێ ناکرێ چونکه ده‌زانن ئه‌وه ته‌نها ده‌نگی نه‌وشیروان نیه ئه‌وه ده‌نگی گه‌له،شۆڕشێکه گه‌ر ده‌سه‌ڵات به خۆیدا نه‌چێته‌وه ئه‌وا چاره‌نوسی له به‌عس باشتر نابێ.گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و جیاوازیه‌ی له نێوان ئه‌م که‌ناڵه و که‌ناڵه‌کانی دیکه‌ی کاسه‌لێسان ئاسمان وزهویهک جیاوازی هه‌یه،که‌ناڵه‌کانی یه‌کێتی و پارتی هه‌موی ستایش و خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵکه و ئارایشت کردنی ده‌سه‌ڵات و کورسیه و به‌س،هه‌میشه واده‌رده‌خات که کێشه نیه ،گه‌نده‌ڵی نیه،داده‌په‌روه‌ری هه‌یه وده‌نگ و ره‌نگێکی راسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ره.به‌ڵام له مێژه خه‌لک متمانه‌ی به‌مانه نه‌ماوه و چاوه‌روانی گۆرانکاری ده‌کات،چاوه‌روانی گۆچانێکه که ده‌ستی بگرێ بۆ گۆرانکاری و چاکسازی بۆ هه‌موان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

