کاتێك ماڵی بارزانی جاشقەڵەم وبەرپرس و نوسەرە دەربارەکانی خۆیان سوک‌و سەلیم ئەکەن...!!
13/01/2011, 12:00 (GMT+1)

کە ئەمە دەقی بڵاوکراوەکەی پارتیە.. پارتی دەڵێت
پارتی ره‌تیده‌كاته‌وه سایتی (په‌یڤ نێت) په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه بێت
ڕاگه‌یاندنی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی له راگه‌یاندنێكدا كه ده‌نوسێت كه سایتی (په‌یڤ نێت) ده‌مڕاستی پارتی نیه.
سلێمانی، ئاوێنه: له‌و راگه‌یاندنه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه نێردراوه هاتووه "له‌ڕێی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی شاری سلێمانی‌و خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م سایته نه به ڕاسته‌وخۆ وه نه به ناڕاسته‌وخۆ به‌هیچ جۆرێك ده‌مڕاستی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه و نوێنه‌رایه‌تی بیرووباوه‌ڕ و مه‌نهه‌جی سیاسی ئێمه ناكات".
ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه ده‌خوێننه‌وه:
ڕاگه‌یاندنێك
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه سایتی (په‌یڤ نێت) له شاری سلێمانی كه سایتێكه به زمانی تهشهیرو به دوور له ئیتیكی میدیایی موماره‌سه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كات، گوایه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ سه‌ر به ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بێت.
له‌ڕێی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی شاری سلێمانی‌و خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م سایته نه به ڕاسته‌وخۆ وه نه به ناڕاسته‌وخۆ به‌هیچ جۆرێك ده‌مڕاستی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه و نوێنه‌رایه‌تی بیرووباوه‌ڕ و مه‌نهه‌جی سیاسی ئێمه ناكات‌و، شێوه‌ی ده‌ربڕینیشی زۆر له ئه‌خلاقیاتی پارتی‌و رێبازی پیرۆزی بارزانیه‌وه دووره
.............
بەپێێ ئەم بڵاوکراوەیەی پارتی بێت ئەم پەیڤ نێتە سەر بەوان نیە.ئەو نوسەرانەش پیاوی پارتی یان جاشقەڵەمی پارتی نین چونکە ئەوان دور لە ئەخلاقیەت بەزمانی تەشهیر دەنوسن.
ئەی خێرە بەرپرسی لقی چوار هیوای ئەحمەد مستەفا لەوێ شت بڵاو دەکاتەوە یان حسن ی ئەحمەد مستەفا کەبرای هیوایەو هەردوکیان کار بەدەستی گەورەی ناوپارتین لەوێ نوسەری ئەو سایتەن.؟ لەگەڵ باقی جاشقەڵەمەکانی تریان.؟ باشە وای دانێین ئەو سایتە هی پاراستن نیە وەك سایتەکانی ڕوناکی یان کڵاوڕۆژنە یان باقی ئەو سایتانەی کە ڕاستەو خۆ پاراستن سەرپەرشتیان ئەکات ئەی ئەگەر وایە بۆ ناچن داوای یاسایی لەسەر تۆمار بکەن کە بەناوی ئێوەوە واتە ماڵی بارزانیەوە تەشهیر بە نوسەرو کەسایەتیەکانی شاری سلێمانی ئەکەن یان لەوێوە هێرش دەکرێتە سەر نیو ملوێن کەس وەك خۆتان لەبەیاننامەکەدا ئاماژەتان پێداوە ئەوانە دور لە ئەخلاق دەنوسن فەرمو با فازیل میرانی وەك چۆن داوای یاسایی لەسەر زۆربەی زۆری ڕۆژنامەکان بە ناهەق تۆمار کردوە با داوای یاسایی لەسەر سایتی پەیڤ نێتیش تۆمار بکات چونکە ئەو سایتە بەو زمانە بازاڕیەی بەو تەشهیرو درۆ و بوختانە شاخدارەی لەپێش هەموشتێکدا سومعەی ماڵی بارزانی شکاندوە لە بەر چاوی زۆربەی زۆری خەڵکی سلێمانی هەمو خوێنەران ڕۆشنبیرانی سلێمانی گومانیان نیە کە ئەوە سایتی پاراستنی پارتیە ...ئگەر ڕاست دەکەن و سایتی ناوبراو هی خودی ئوەی ماڵی بارزانی نیە دەفەرمون بزانن ئەو لایەنەکێیە کەلەڕێگەی ئەو سایتەوە هەوڵ دەدات سومعەی ماڵی بارزانی ئەوەندەی تر لەبەر چاوی خەڵکی کوردستان سوك بکات.. بەڵام هەیاران ئێوە ئەوە درۆی یەکەم جار‌و دوهەم جارتان نیە ئەگینا مناڵێکیش دەزانێ ئەوە زمانە شڕە زمانی ڕەوە جاشقەڵەمەکانی ماڵی بارزانیە قابیلە خەڵکی سلێمانی ئەوەندە گێل بن ؟ لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی ئەو بەیاننامەیەی پارتی بێت کەدەڵێت ئەوانە کە بەزمانی دور لە ئەخلاقیەت دەنوسن .ئەوەمان بۆ دەدەکەوێ ماڵی بارزانی باکیان بەوە نیە لەکاتی پێویستدا کەسانی نزیکی خۆیان وەك جاشقەڵەم و لێپرسراوەکانیان بۆ مەسڵحەتی خۆیان و داپۆشینی کارە ناڕەواکانیان سوک‌و سەلیم بکەن...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

