سێ ماستاوچی، سێ که‌سی بێموڕاڵ (هەڤاڵ و مومتاز و مەسعود)
12/09/2011, 12:00 (GMT+1)

لە رۆژنامەی چاو‌دێر هەڤال ئەبوبەکر دنیایەک ستایشی یەکێتی ده‌کات و به شان و باڵییدا هه‌ڵده‌دات. ئه‌م کابرایه، خۆی و یه‌کێتیی و هه‌موو شتێکی له بیرچۆته‌وه، ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئیستا پێیه‌کی له گرده‌که بوو، له زانکۆش بۆ به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتیی ده‌چه‌مایه‌وه، له‌و لاشه‌وه ده‌ستێکی به ته‌له‌فونه‌وه بوو، پاکانه‌ی ده‌کرت، به خه‌ڵکیی ده‌گووت: منیش وه‌کو ئێوه له‌م ده‌سه‌ڵاته توڕه‌م و دژی پارتیی و یه‌کێتییم، ئه‌مانه خائین و ناپاکان!
نازانم ئه‌مانه‌ی به ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵده‌ده‌ن پاساویان چییه، کاتێک بزانن ئه‌و پارووه چه‌وره‌ی ده‌یگلێنن، به‌شێکی هی ئه‌و (به‌ناز)انه‌یه، که ده‌سه‌ڵات دایان نامه‌زرێنێت له‌به‌ر بێ‌کاری خۆیان ده‌ستوتێنن و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کریش، جگه له پاره‌ی موچه‌که‌ی، پاره ماستاوچێتیش له ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، ده‌نووسێت: یه‌كێتی هێزێكه پێویسته رێزی لێ بگیرێت، و زیان گه‌یاندن به یه‌كێتی نیشتمانی واتا زیان گه‌یاندن به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به واتای زیان گه‌یاندنه به خه‌ڵكی له كوردستان.
هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌کر پێی وایه وه‌کو جاران یه‌کێتیی حیزبێکی جه‌ماوه‌ریی و حیزبی خه‌ڵکی کوردستانه، لێ نازانێت ئه‌و یه‌کێتییه ئه‌وانه‌ن که ئه‌مڕۆ خیانه‌ت ده‌که‌ن، داوێنپیسن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن سه‌ر نامووسی خه‌ڵکی، گه‌نده‌ڵ و دزن، ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان داگیر ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا ده‌ست تێکه‌ڵ ده‌که‌ن، ئەوانەن،که ئازاری رۆژنامەنووسان دەدەن، هه‌رچی خراپه‌یه ده‌یکه‌ن، ئاخر ماڵت بەقووڕ گێری چۆن ماستاو ئاوا به‌و خه‌ستییه ده‌که‌یت؟ ئەی هەر ئەو یەکێتیە نەبوو لەگەل پارتی بەیەکەوە 10هاوڵاتیان له 17 شوباتدا خەڵتانی خوێن کرد ؟ ئەی هەر ئەو یەکێتیە نەبوو لەچەندین کەسایەتی ئەو شارەی وەک کاروان کەمال و ئیسماعیلی بێژەر و دەیانی وەک د. فاروق رەفیقیان هەڵدا، بۆ گرتنی چەندین چالاکڤانی وەک سۆران عومەر و چالاکڤانەکانی تری خۆپیشاندەرانی 17 شوبات!؟ ئایا ئەمانە بە بڕیاری مام و سەنترالێ یەکێتی نەبوو؟ ئەی ئەو هەموو تیرۆرەی لەو 20 ساڵە لە پاریزگای سلێمانی روویدا لە نمونەی فەرهاد فەرەج، بەکر عەلی، مامۆستا ئەمینی جوتیاران، کێ ئه‌مانه‌ی تیرۆر کرد؟ ماڵی ئەو ناوەندە کوردییەشم بەقورگرت کە مەدالیای بوێرترین نووسەر و مامۆستای پێ بەخشی، که من لە کاتێکدا خۆم بینیومە، کەناڵێکی میدیایی پرسیارت لێدەکات مل و چاوت به‌م لاو ئه‌ولادا هه‌ڵده‌سوڕێنیت، تا بزانیت ئه‌و که‌ناڵه سه‌ر به چ لایه‌نێکه تا به دڵی ئه‌وان قسه بکه‌یت و قسەکانت فڕێ بده‌یت.
تێبینی کوردستانپۆست: به ماوه‌یه‌کی کورت پاش بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، کاک هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندیی پیوه‌کردین و ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، که‌وا (چاو‌دێر) ده‌ستکاریی قسه‌کانیان کردووه و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بووه دایانبه‌زاندووه ، هه‌روه‌ک خۆی وتی من له‌وباره‌یه‌وه هه‌ر چاودیر بۆ به‌یانیی ته‌واوی قسه‌کانم داده‌به‌زێنێت و بڵاوی ده‌کاته‌وه، ئێمه‌ش پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر زانیمان به شان و باڵی یه‌کێتییدا هه‌ڵنه‌داوه، ئه‌وا دێینه‌وه داوای لیبوردنی لیده‌که‌ین، به‌ڵام ئێمه ئه‌م نووسینه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کاک هه‌ڤاڵ قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه ناتوانین لابه‌رین تا دڵنیانه‌بین.
2- مەسعود عەبدولخالق و مەلا مستەفا
مەسعود عەبدولخالق ئەوەندە قسە دەکات، خۆی لێگۆراوە وا دەزانێت سیاسەتمەدارێکی زۆر زیره‌ک و مەزنە؟ ئەم کابرایه به سادەیی دور لە ئەتەکێت و بەڵگە بە ئارەزوی خۆی هەواڵ لە ماڵپەرەکاندا په‌خش و بڵاوده‌کاته‌وه و نووسین دەنووسێ. هەر وتەیەک گوێ بیستی بێت، ئه‌م ده‌یکاته هەواڵ و شێوەی دارشتنی هەواڵەکانیشی زۆر سادە و هاوسۆزه بۆ ده‌سه‌ڵات. بۆیە زۆرجار لەگەلیاندا دەیەوێت رەخنە لە پارتی بگرێت و سایشی سوپه‌ر جاشی خائین مەسعود بارزانی دەکات، ئه‌گه‌ر جارێک رەخنەیه‌کیش لە مەسعود بارزانی بگرێت، ئه‌وا دێت بەشان و باڵی مەلا مستەفادا هەڵدەدات!؟ ئەم سیاسەتە و عه‌قڵی مه‌سعود عه‌بدولخالقه ئەوەندە کۆن و خێلەکیی و ژه‌نگاوییه، که مرۆڤ لە سەردەمی ئینته‌رنێت و فەیسبوکدا هێڵنچی پێی دێت، چونکە ئه‌مڕۆ ناتوانرێ وێنەی کەسیکی قێزەوەنی وه‌کو بارزانی به چه‌ند دێڕێکی بێ بنه‌ما جوان بکرێت، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به مه‌لا مسته‌فاشیانه‌وه مێژووه‌که‌یان هاڵاوی خیانه‌تی لێهه‌ڵده‌سێت، سه‌رده‌می ساڵانی شه‌س و حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی پێشوو نییه، ئه‌م نووسه‌ره هه‌لوک و نابوتانه دێن و قسه‌ی له سه‌ر ده‌که‌ن، هی ئه‌وه نییه گوێیان لێبگیرێت و لێمان بکه‌نه خوداوه‌ند و مه‌زن، یان باوک و رۆحی کورد. مه‌سعود عه‌بدولخالق کابرایه‌کی نه‌فام و نه‌زانه، چ له بیرکردنه‌وه، چ له نووسین و قسه‌کردندا، ئه‌و کاتێک لە ناوەرۆکدا بۆش و به‌تاڵ و خۆی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌ک، ئازاد نییە، که‌چی پێی وایه ده‌توانێت خه‌ڵکی به‌و قسه بێ بنه‌ما و پووجانه چەواشە بکات. سەیربکەن چۆن مەلا مستەفای بارزانی لێکردوینەتە غاندی و نەهرۆ؟ له‌وه ده‌چێت نووسینه‌کانی حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و ره‌فیق سابیری نه‌دیبێت، که ئه‌وانیش تاله‌بانی و بارزانی‌یان کرد، ماندێلا و غاندی، له‌وه به‌دوا بۆ خۆیان نرخیان وه‌کو تۆڵه‌که‌ی لێهات و له کێشاندا بوونه پووش برنج، من لێره‌دا پرسیار لە مەسعود عەبدولخالق دەکەم ئەگەر پێت وایە مەلا مستەفا ئەوەندە "نەتەوەیی و کوردپەروەر بووه، ئەمنی نەتەوەیی کوردی پاراستوە " ئەی کێ بوو، بۆ یەکەم جار کوردی بەشەکانی تری تەسلیم بەدەسەڵاتی داگیرکەری ئێران و تورکیا کردەوە؟ مه‌لا مسته‌فا ئاوی خیانه‌تێکی رشت، ئێستاش بۆتە کەلتوریک پارتی و یەکێتی پیاده‌ی ده‌که‌ن. ئەگەر مەلامستەفاکه‌ی تۆ ئەوەندە دەستپاک و عەدالەتخواز بوو، بۆ لە خەڵکی ناوچەکانی شۆڕش ناپرسی بزانە چ زولێمێکی لەو خەڵکه کردووە، یان ئه‌و هه‌موو پارەی شۆڕشه‌ی، که له ئاشبه‌تاله‌که‌دا دزیی چی لێ کرد؟ یاخوود لە پای ئاشبەتاڵی شۆرشەکەی کورددا چەندی پارە وەرگرت؟ چاکتره ئه‌م کابرا ماستاوچییه بێموڕاڵه وردتر بیربکاته‌وه و لە ئاخافتن و نووسینەکانی سه‌ره‌رۆیی نه‌کات و هه‌ستی خه‌ڵکی کوردستان له‌وه زیاتر بریندار نه‌کات. ئه‌گه‌ر خاوه‌نی په‌روه‌رده‌یه‌ک راسته، با بە بەڵگە و زانیاریی ورده‌وه خوێنەر پەروەردە بکات، نەوەک بەلێکدانەوەیه‌کی خێڵەکییانه.3- مومتاز حەیدەری و هێرشکردنە سەر کوردستانی نوێ و ئاسۆ
مومتاز حەیدەری، که به ناو برای شەهید جەمال حەیدەرییە لەیادی 11ی ئەیلول کۆڕێکی بۆ پارتییەکان گیڕا و هیرشێکی توندی کرده سەر کوردستانی نوێ و ئاسۆ، واته بۆ سه‌ر یه‌کێتیی نیشتیمانی، چونکە یادی ئه‌و "شۆڕشەیان" نەکردۆتەوە و بەشۆڕشێکی زۆر نەتەوەیی لێکی داوەتەوە!؟ ئه‌و یه‌کێتییه فه‌قیره‌ی که هه‌موو شتێکی به پارتیی فرۆشتووه، که‌چی مومتاز حه‌یده‌ری رازی نییه و داوای زۆرتری لێده‌کات.مومتاز حەیدەری که کابرایه‌تی ترسنۆک و نۆکه‌رێکی بنه‌ماله‌ی بارزانییه، لە31ی ئابیشدا یەکێک بوو لەو دەنگه سەرەتاییانەی هەر زوو خۆی لە پارتی نزیک کردەوە، لەگەرمەی مانگی 31 دا له هه‌ولیر هات و دەستی بە کۆرو سیمنار بۆ کادیرەکانی پارتی ساز دەکرد. ئه‌م مومتاز حه‌یده‌رییه لەوەتەی لە هەولێرە، بۆ ساتێکیش بوێری نەبووە بەیەک دێریش بەرامبەر سەدان تاوانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی هەڵوێستێک بنوێنێ، بۆیە زۆر وتن بۆ تۆ باش نییه، چونکه ژێر به‌ڕه‌که‌ت بۆگه‌نی کردووه، به‌و ده‌سته پۆخڵانه‌ش که ته‌وقه‌ی پیده‌که‌یت له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌کاندا نووسینی زۆر و قسه‌ی زیادی پێمه‌که، ماستاویش مەکە، با سومعەی ساڵح حەیدەری و جەماڵ حەیدەریش به خۆته‌وه نه‌چێت، چ کاتێکیش به ئاسته‌م بوێریه‌کت له خۆتدا شک برد، هاتیت و به ویژدانه‌وه قسەیەکت لەسەر تیرۆرکردنی شەهید سەردەشت کرد، یان که‌مێک ویژدانت جوڵا وهۆکاری خۆسوتاندنی بەنازت کرد، ئەوکات وه‌ره و مایک بگرەوە و کۆڕ بگێڕه.

کۆتایی ئه‌م بابەتە به‌و دەهێنم و ده‌ڵێم: هەرکەسیک مێژوویەکی پڕ لە قارەمانێتی و بەهەڵویستی هەبێت! ئەگەر وریای خۆی نەبێت، هەموو مێژووەکەی خۆی دەدۆڕێنێت. رەفیق سابیر چونکه وتی: تالەبانی ماندیڵای کوردە، کەمالی سەید قادر، کە لە زیندان بەهیمەتی خەڵک ئازادبوو وتی: من سوڵحم لەگەڵ مالی مەلامستەفا کردووە دەچمەوە هەولێر بۆ مادەی 140 کاردەکەم، ئه‌مانه وەک بەفری چیا توانەوە، قسەکانی بەر لەو مێژووەشیان هەمووی کۆتایی پێهات؟ کوردستانپۆستیش کە خاوەنی گەورەترین مێژووی پڕ لە سەروه‌ری و بوێرانه‌یە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە، که هەرچی پیرۆزی دەسەڵات هەیە دەیشکێنێت، ئه‌گه‌ر لەیەک بابەتدا بێت و بەشان و باڵی بارزانی و تالەبانی، یان به ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵبدات بدات، ئەوا هەموو مێژووەکەی دەبێتە سفر و بە عومەر فەتاحی موهه‌ندیسیش راست نابێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

