وێران كردنى ئەشكەوتى بەستون و نادڵسۆزى وەزیرى گەشت و گوزار نەمرود خیتو
27/05/2009, 12:00 (GMT+1)

كاتێ ڕۆژنامەى ئاوێنە لە ژمارەى ڕۆژى (3/2/2009)لە بارەى وێرانكردنى ئەشكەوتى بەستونى نووسى و كاتێ ئێمە گروپێك لە ڕۆشنبیرانى قەزاى سۆران و ڕەواندز نوسینمان لەم بارەیەوە بڵاوكرد لە كوردستان پۆستدا ڕۆژانى 3 و 7 و 21 و 25 ى مانگى شوباتى ئەم ساڵ وامان دەزانى سەرۆكایەتى حكومەت یان وەزارەتى گەشت و گوزار كە شوێنەوارەكان سەر بەم وەزارەتەن یان ئەو كەسەى ئەو تاوانە گەورەیەى كردوە حەیدەرە دزە روونكردنەویەك لەم بارەیەو بڵاودەكەنەوە بەڵام هیچیان وەڵامیان نەداینەوە وە ئەو تاوانە گەورەیەشیان بە خەیاڵدا نەهات داوام لە برادەرێكمان كرد لە هەولێر تا لە وەزارەت بزانێ چى لەم بارەیەوە كراوە ئەویش لە برادەرێكى خۆى پرسیوە لەنێو وەزارەت ئەویش پێ ووتوە وەزیرى گەشت و گوزار نەمرود یوخەنا خیتو هیچى لەم بارەیەوە نەكردوە بەڵكو ئێستا حەیدەرى زیاتر خۆش دەوێ چونكە وەزیر مەسیحیەكى ترسنۆك و مەسلەحەت پەرست و بێ شەخسیەتە فەرمانبەرانى وەزارەت زۆر ڕقیان لێ یەتى نەمرود خۆى بەرپرسێكى حزبى ئاشوری یە و دژى كوردە چونكە لایان وایە نەوەى ئاشوریە كۆنەكانن و دەوڵەتى ئاشورى هەر شوێنێكى كوردستانى داگیر كردبێ ئەوە ئەرز و نیشتمانى ئاشوریە و دەڵێن هەموو كوردستان نیشتمانى ئاشوریە و كورد داگیرى كردوە هەروەها لایان وایە لەهەر شوێنێك مەسیحیەك و كەڵێسەیەك هەبێت ئەوە ئاشورى بووە هەروەك بەشێك لە كورد وەك هەموو نەتەوەكانى خاوەر مییانە نەبوبێت بە مەسیحى ڕۆژێك لە ڕۆژان ئێمەش كە لە ئێران بووین لە كتێبە فارسیەكاندا دەمان خوێند كە لەپێش ئیسلام بەشێكى زۆر لە میللەتى فارس بوەتە مەسیحى و زۆر دێرو كڵێسەى كۆن لە ووڵاتى ئێران هەیە بەڵام نەمرود دەڵێ هەر مەسیحیەك لە كوردستان هەبێت ئەسڵى كورد نیە بەڵكو ئاشوریە و دەبێت دەوڵەت بۆ ئاشوریەكان لەسەر خاكى كوردستان دابمەزرێت چونكە خاكى ئاشوریە لەلاى نەمرود شارى سۆرانیش هى ئاشوریەكانە چونكە پاش جەنگى جیهانى یەكەم ئینگلیز هەندێ لەو مەسیحیانەى لەبەر تورك ڕایان كردبوو لە ناوچەى هەكارى بۆ ئێران ئینگلیز ئەوانى هێناو ئۆردوگایەكى بۆ دروست كردن لەشوێنى ئەم شارەمان وە جێ نشیانیان كردن لەوانە سەرۆكیان مار شەمعون هەروەها ئەو برادەرە ووتویەتى نەمرود دژى مێژوو شوێنەوارەكانى كوردە وە ئەم خائینە زۆر كۆسپ و تەگەرە لە كارەكانى فەرمانگەكانى شوێنەوار دروست دەكات تا ئیفلیجیان بكات وە هەر كەسێك شوێنەوارێك ووێران بكات زۆرى پێ خۆشە وە هیچ لە دژى ناكات جا ئەمەیە وەزیرى شوێنەوارەكانى كوردستانى بەد بەخت ئیتر ئێوە بەتەماى چین. ئێمە وامان دەزانى ئەگەر سەرۆكى حكومەت بەمەسەلەى ئەشكەوتى بەستون بزانێت سزاى توندى ئەو حەیدەرە دەدات چونكە بنەماڵەى بارزانى توشى شەرمەزارى كردوە بەڵام وەك لە كوردستان پۆست ڕۆژى10/5/2009 نوسراوێك لەبارەى دزى و بێ ئەخلاقى حەیدەرەوە بڵاو كرایەوە بەناوى (شوان شادى) وە و كەسیش بەم زانیاریانە نازانێ تەنیا فەرمانبەرانى فەرمانگەى شوێنەوارانى هەولێر نەبێت لەو نوسراوەدا هاتوە:(حەیدەر بەناوى نێچرڤان بارزانیەوە قسەدەكات و دەڵێ نێچرڤان وەعدەى بەمن داوە بم كات بە بەڕێوەبەرى گشتى ڕاستى)هەر لەو نوسینەدا هاتوە پلەى وەزیفەى حەیدەریش بەرزكراوە بۆ پلە 6 واتا پاش وێرانكردنى ئەشكەوتى بەستون گەورەتر كراوە لە كاتێكدا ئەو شەهادەو خزمەتەى نیە بۆ 6 شەش وە ئەگەر حەیدەرە دزە ئەشكەوتى شانەدەریش وێران بكات ئەوكاتە دەبێتە وەزیر.بەدبەخاتە ئەمەیە داستانى ئاسارەكانى باستانى كوردستان.
21/5/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

