له‌و ڕۆژه‌وه بارزانی لێدوانی داوه ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان یان وه‌ک خۆی ده‌ڵێت مافی چاره‌ی خۆنوسین من هه‌وڵم دا ته‌ماشای بی بی سی و سی ئێن ئێن و چه‌ند میدیایه‌کی تری موعته‌به‌ری دنیا بکه‌م ده‌رباره‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م لێدوانه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم ته‌نانه‌ت جه‌زیره‌ی ئینگلیزیش که زۆر باسی عێراقی کاولبو ده‌کات تاقه‌تی نه‌بو باسی ئه‌م هه‌واڵه بکات یان هیچ نه‌بێت به تایتڵێك له ژێر شاشه‌که‌وه بینوسێت ، نازانم تۆ بڵێیت بی بی سی و سی ئێن ئێن و که‌ناڵه ئینگلیزیه‌کانی تر له کوردی نه‌گه‌ن یان ڕه‌نگه قسه‌که‌ی ئه‌و سیاسه‌ت مه‌داره مێزه‌ر به‌سه‌ره‌ی شيعه‌کان بێت که سه‌ر به ليسته‌که‌ی مالیکی گوتی هيچ نییه ئه‌وه‌ی بارزانی ده‌يڵێت ته‌نها بۆ ئیستهلاکی مه‌حه‌لییه
تێبینی/ لێدوانی مه‌سعود ده‌رباره‌ی مافی چاره‌ی خۆنوسين زۆر له میدیا عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه باس کرا به‌ڵام میدیاکانی تری جیهان زۆر گرنگی پێ ناده‌ن ده‌بێت نهێنی ئه‌مه چی بێت؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست