بەعسیەكان پەروەردەى شەقڵاوەیان داگیركردوە
24/01/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى كە روونە ئەو پیاوە تەنها لە دزیكردن خەبیرە ، ئەگینا لە هیچ بوارێكى تر بەهرەى نیە.
یەكێكى تر لە بەعسیە دیارەكانى پەروەردەى شەقڵاوە، مامۆستا(شێرزاد حەمەدەمین)ە كە پلەى جێگرى بەرێوەبەرى پەروەردەى شەقڵاوەى هەیە. شێرزاد پێشتر لە كاتى بەعس یەكێك بوو لە رەفیق حیزبیە دیارەكانى سنوورى قەزاى شەقڵاوە و جاشى (موحەمەدى قادراغاى سوورچى) بوو، كە ناوى لە نێو داواكراوەكانى تاوانبارانى دۆسیەى ئەنفال دا هەیە.
كەس هێندەى شێرزاد بۆ بەعس دڵسۆزو بەوەفا نەبوو، بە راپۆرت نووسین سەرى دەیان مامۆستاى لە قور ناوە. ئێستاش بە هەمان شێوە لە ئیدارەى پارتى بەرپرسێكى دیارى پەروەردەیەو پاڵێوراویشە بۆ پۆستى بەرێوەبەرى پەروەردەى شەقڵاوە. ئەوەى كە روون نیە، بۆچى تەنها بەعسیەكان پۆستە باڵاكان وەردەگرن؟ ئایا هیچ رێكەوتنێكى ژێر بە ژێر هەیە كە ئێمە نەیزانین؟
بۆچى من كە زیاتر لە بیست و پێنج ساڵە مامۆستام تاكو ئێستا پۆستى جێگرى بەرێوەبەرى قوتابخانەیەكیان پێ رەوانەبینیوم؟ ئەى بۆ شێرزاد حەمەدەمین و عەلى حمەد ى بەعسى دەكرێنە خەبیرو بەرێوەبەر. پێویستە وەزیرى پەروەردە هۆشیار بێت لەوەى رێگە نەدات چیتر بەعسیەكان بە ئارەزووى خۆیان پۆستە باڵاكان بە سەر خۆیان ببەشنەوە. خەڵكى دڵسۆز بەرپرسیارێتى وەربگرێت نەك خەڵكى خائین و خۆفرۆش.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

