كۆمپانیاى نالیاش ساختەكارى دەستپێكرد!
05/05/2010, 12:00 (GMT+1)

جێگەى خۆیەتى گەر لێرەدا باسێكى خێر لە كۆمپانیاى نالیا بكەین بەوەى كە تا رادەێكى بەرچاو توانى جێگەى خۆى لە دڵى هاوڵاتیاندا بە گشتى و گەنجان بە تایبەتى بكاتەوە ئەمەش بەوەى كە كۆمپانیاێكە زو بە زو كارەكانى رادەپەرێنێت و مەبەستى سەرەكى بریتیە لە بنەبڕكردنى كێشەى نیشتە جێبوون لە شارەكەدا, بەڵام پابەند نەبوون بە وادەى تەواو كردنى كارەكانیان لە لاێكەوەو و داواكردنى پارەى رسومات لەسەرو هەموانەوە بوەتە هۆى نارازیبوونى خەڵكى و دەنگۆى ئەوەش بڵاوە كە هیچ كەسێك ئامادە نیە ئەو برە پارەیە بدات چونكە بە ڕاى هاووڵاتیان ئەو پارەیە وەك سەرانە وایە كە كۆمپانیاكە بەنیازە لە هاوڵاتیانى بسەنێت.
هاولاتیان پیان وایە وەرگرتنى ئەو برە پارەیە هیچ مەرجێكى یاسایى تێدا نیە و لە گرێبەستى كرینى شوقەكاندا بەهیچ جۆرێك ئاماژەى پێنەكراوە. ئەمە سەرەراى ئەوەى ئەو پارەیە مەبلەغێكى زۆرەو زۆربەى هاووڵاتیان ناتوانن بیدەن.
یەكیك لەو هاوڵاتیانە دەلێت (هیچ ئامادەنیم پارەى ناحەق بدەم و بچێتە گیرفانى مەسئولینەوە)!
لێرەوە جێى خۆیەتى ئاگاداریەك بدرێتە كۆمپانیاى نالیاو ئەوەى پێ رابگەێنین كە خەلكى گێل و گەمژە نین بویە وا باشترە ناوى نالیا نەزرێنن و دروشمى خزمەتكردنى هاوڵاتیان بكەنە پێشەنگ نەك فرتو فێل و قۆلبرینى گەنجانى هەژارى شارەكە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

