نامه‌یه‌کی کراوه بۆ دکتۆر مه‌حمود عوسمان کاندیدی لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان
13/02/2010, 12:00 (GMT+1)

بیستوحه‌وت ساڵه من ڕه‌نجده‌ری تۆم
به‌نان و ئاو‌و جل و به‌رگی خۆم
به‌نان و ئاو‌و جل و به‌رگی خۆم
که‌چی من هێشتا دیل و ڕه‌نجه‌ڕۆم
به‌ڵام دیاره له‌یه‌ك چونێك هه‌یه له نێوان ئه‌م شیعره‌و خه‌باته‌که‌ی ئێوه له عێراق، که ئێوه حه‌وت ساڵه له به‌غدا خه‌بات ئه‌که‌ن و کوردیش هیچ سودێکی ده‌ست نه‌که‌وتوه، بستێکیش له خاکه داگیرکراوه‌کانمان ده‌ست نه‌که‌وتۆته‌وه، زۆر جاریش پاشقولمان لێگیراوه‌و ئه‌و لیسته ئاگاشی له خۆی نه‌بوه! خۆشت یه‌کێك بویت له‌و که‌سانه‌ی زۆر جار ڕه‌خنه‌ت له ئه‌دای هاوپه‌یمانیی کوردستانی گرتووه! بۆیه به‌لامانه‌وه سه‌یره که جارێکی تر له هه‌مان لیستی لاوازدا خۆت کاندید بکه‌یته‌وه! ئایا جه‌نابت که سیاسه‌تمه‌دارێکی ناسراویت ڕێگه‌یه‌کی ترت نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بۆ خه‌باته‌که‌ت ته‌نها له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه به‌دناوه‌دا نه‌بێت؟ زۆر به داخه‌وه که سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئێمه وا ده‌زانن کوردایه‌تی ده‌بێت هه‌ر له ڕێگه‌ی پله‌و پایه‌وه بێت، یه‌کێك له کوردایه‌تی بێت ده‌توانێت له ده‌یان بوار و ڕێگه‌وه خزمه‌ت بکات، دوور که‌وتنه‌وه‌ش له که‌سانی گه‌نده‌ڵ خۆی له خۆیدا خه‌باته. ئێمه چونکه تۆ به کوردێکی سیاسه‌تمه‌داری خاوه‌ن ئه‌زمون ده‌ناسین هه‌رگیز حه‌ز ناکه‌ین له‌و مه‌جلیسه بۆگه‌نه‌دا بتبینین و ئاواتمان بوو که شان به شانی ئه‌و که‌سانه‌ی کوردیان کردوه به قوربانی پله‌وپایه نه‌مان بینیتایه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

