سەعدى پیرەى فایلدار، خۆپیشاندان نا، بهڵکو راپەرین
26/04/2009, 12:00 (GMT+1)

ئایا خەتەر هەیەگەورەتر بێت لە ئەنفال و كیماباران. كە نەیتوانى گەلى كورد لەناو ببات و بگرە بەپێچەوانەشەوە یەكریزى و وزە و هێزى سیحراوى بەخشى بەكورد و راپەرینى ساڵى 1991 بەڵگەى حاشا هەڵنەگرە كە رق و تۆڵەى سەدەیەكى بەسەر داگیركەراندا داباراند. ئێوە بۆچى وەهاى دەناسێنن كە یەكریزى پێویستیەكى مێژوویى كورد و كوردستانە بەڵام لە ژێر چەترى هەردوو حیزبى ستۆك و بنەماڵەى ستۆك دا. ئەى ناكرێت ئەم یەك ریزییە لە ژێر سایەى بیرى نۆى و رابەرى نوێ و كەسانى نوێ و كیانى نوێ سیاسى پێگەیشتووى تردابێت؟ ئەگەر باوەرتان بەدیموكراسى و ئازادى و راى تاك و كۆ هەبێت چ پێویستە ئەم هەموو هات و هاوار و دەهۆڵ و زورناژەنینە..
دڵنیابن خەڵكى كوردستان ئەوەندە ئێوە بەخەتەر دەزانن لەسەر ژینگەو وژیانیان هیچ خەتەرێكى ترنابیرێ .باس لەسەروەریەكان وشۆرش وخوێنى شەهیدان دەكەن. چ شۆرش وسەروەریەك چ شۆرشێك ئێوە هەموویتان كردە قوربانى شەوانى سورتان. چ خوێنى شەهیدێك ئێستاش ماڵە شەهید هەیەسادەترین مافى وەرنەگرتووە . ماڵە شەهید هەیە لەسایەى تۆو تاڵەبانى ئەتك كراوە ودەست بۆ ناموسى براوە؟ ئێوە گەر دڵتان بە مێژوو بە گەل وبەخوێنى شە هیدەكان دەسوتێ هیچ نەبێت ئازادییان لێ زەوت مەكەن سەروەت وسامانى خەڵكى داگیر مەكەن ناموسى خەڵكى بپارێزن كە خۆتان نیتانە. سەعدى پیرەى فیاگرا ئەو بەڵێنەت كە دابوو بە بەعسیەكان تا ئێستاش نەیشكاندووە. بۆ یە بەگەورەترین راپەرینى خەڵكى كوردستان دەڵێت (خۆپیشان دان؟) ئافەرین بریاردەرى سیاسى لە چارەنوسى میللەتێكى بێ چارە. كەهەڵبژاردنى ئەمجارە چارەى دەكات ونهێنى یەكانى سەعدى وسەعدیەكانى تر یەكلا دەبێتەوە وئەو دیووى قوللەى قافیش دەبینرێ وفەنتەڵوس لە حاكم ودارۆغا وشێلم فروشەكەو وەستا شەوكەت و رەشید بەگ وحەكیم بەگ وكورەكانیان رزگار بكەین وجارێكى تر ناوى لێ بنیێێنەوە كوردستانى سەربەرزو سەربە خۆ و ئازاد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

