بەهزاد بارزانی کهوتۆته ڕوتاندنەوەی بەڵێندەرو كۆمپانیاكان لە قەزای مێرگەسوور
06/10/2011, 12:00 (GMT+1)

باسەكەمان لەسەر بەناو(شێخ بەهزاد بارزانی)یە كوڕی لقمان بارزانییە ئەم زاتە دەستی بەسەر %90زەوییەكانی گوندی(ڕێزان)دا گرتووە بەبۆنەی ئەوەی كەگوایە ئەو ناوچانە هەمووی موڵكی ئەوانە و بۆ كەسی تر نییە تەسەڕوف بەو موڵكانەوە بكات لەخۆی وبارزانی برای بچێتە دەرەوە,بەحوكمی ئەوەشی كەلێپرسراوی سوپای بارزانە ئیتر هەربەتەواوی ناچەكەی بۆخۆی قۆرخ كردووەو كەسیش لێ ی ناپرسێتەوە ,هەچی كۆمپانیایەك یان بەڵێندەرێك پڕۆژەیەك یان كارێك لەوناچانەدا وەربگرن ئیتر هەرچی پڕۆژەیەك بێت ڕێگاوبان بێت یان پڕۆژەی ئاوبێت....هتد لەڕێگای قائیمقامە كاسەلێسە دزەكەیەوە ئیتر بەهەر شێوەیەك بێت ئەو كۆمپانیایە یان ئەو بەڵێدەرە دەبێ پشکێنان بۆ دابنێت ناخۆ دنیاش هەستێتە سەر خۆی ناهێڵن ئەو كارە ئەنجام بدرێت,بەهزاد بەمانەش هەرتێر ناخوات تەماعی كردۆتە سەر موچەی پێشمەرگەكانی سوپای بارزانیش كەمانگانەچەندین ملێون پارەیان لی لوش دەكات كەسیشیان ناوێرن هەرباسیشی بكەن,جامن وەكو كابرایەكی دۆڵەمەری كەخاوەنی چەندین شەهیدین ئیستاش نك بەتەنها هەرمن بەڵكو بەگشتی هەرهەمومان پەشیمانی خۆمان دەردەبڕین,داوا لەمەسعود بارزانی دەكەین بالێپیچینەوەی تەواولەگەڵ ئەم دزانە بكات بەتایبەتی قائیمقام (خۆشەوی)كەیەكێكە لەهەرە دزە بەناوبانگەكانی ناوچەی مێرگەسوور
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

