سەرۆكى حكومەتە گەندەڵەكە ئەڵەى مناڵ هەڵەخەڵتێنێ
16/09/2010, 12:00 (GMT+1)

زۆر زۆر بە داخەوە كە سەرۆكێكى دوو حیزبى دەسەڵاتدارو دارودەستەكەى هەڵەستن بە تاوانباركردنى كاكە سەردەشتمان بە بوونى پەیوەندى لەگەڵ تیرۆرستان و ئەنسار الاسلام لە كاتێكدا كەم كەس هەن لە ناوەوەو دەروەى كوردستان كە راستیەكان زۆر بە دڵنیایى نەزانن...خۆ ئەگەر ئەو درۆ شاخدارەى ئەوان ڕاست بێت ئەوا ئەمە ئبێتە ڕاستیەكى بەڵگە نەویست كە سەرۆكەكەى یەكێتى و پارتى سەردەستەى تیرۆرستانە لە كوردستان... وەكو وەفایەك و داكۆكیەك لە خوێنى گەشى كاكە سەردەشتە بوێرەكەى كوردستانەكەم بە پارتى خوێنرێژ ئەڵێم... ئێوەخوێنى كاكە سەردەشتتان ڕشت بەسە! بەسە! بەسە ئەى نامەردینە چیتر لولەى چەكە خوێناویەكانتان ڕوو مەكەنە كاكە سەردەشت لەكاتێكدا چیتر ناتوانێ بەرگرى بكات,ئەى خیانەتكاران بهێڵن با ڕۆحى پاكى شەهیدى قەڵم لە ئارامیدا بێت ...
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

