ئا ئه‌مه‌یه جاش قه‌ڵه‌م وکاسهلێس و ماستاو چی
19/05/2009, 12:00 (GMT+1)

بمانه‌وێت یان نا به‌شی سیاسی له‌هه‌ر باڵیۆزخانه‌یه‌ك راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه بهموخابهراتى ولاته‌كه‌ى و وه‌زیفه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه، بۆیه ده‌كرێت پرسیار بكه‌ین نوێنه‌رى گرده‌كه بۆ لێپرسراوى سیاسی موخابه‌راتى سوریا بینێت؟ ده‌كرێت نهێنییه‌كانى پشت ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بزانین؟ ره‌گ كه‌به‌شێكی گردهكهیه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى سوریاى كردووه.
سه‌ره‌نجام ئه‌مجۆره هه‌ڵسوكه‌وت و جمۆجۆڵه ده‌مانگه‌یه‌نێته بڕوایه‌ك كه‌ئیدی كۆمپانیاى وشه له‌پێناو گه‌یشتن به‌ده‌سه‌لات ره‌نگه هه‌موو رێگه‌یه‌ك تاقیبكاته‌وه‌و بیگرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگه‌یه ناشه‌رعی و ناته‌ندروستیش بێت، خۆ ئه‌وان ئیدیعاى دیموكراسى و شه‌فافیه‌ت و حوكمی موئه‌سه‌سات ده‌كه‌ن، فه‌رموون به‌رێگه یاسایى و دیموكراتییه‌كه بگه‌نه ده‌سه‌لات نه‌ك له‌پێناو ده‌سه‌لات جگه لهئیستغلالكردنی دیموكراسی هه‌موو رێگه‌یه‌كی ناشه‌رعی بۆخۆیان بكه‌نه شه‌رعی.
ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كی له‌بارودۆخی ناوخۆى كوردستان بارودۆخێكی ناته‌ندروست بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى دروستده‌كات و جێى مه‌ترسییه، ئه‌مڕۆش كه‌پارتى و یه‌كێتى له‌هه‌موو كاتێك تهباترن، تهباییهكهیان بۆئه‌وه‌یه رێگه به‌هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك نه‌ده‌ن له‌هه‌رلایه‌كه‌وه بێت بۆ تێكدانى بارودۆخی ئارامی كوردستان، پاراستنی ئاسایش و ئارامیی كوردستانیش ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه.) گریمان ئه‌م ڕاستیش بو به‌ڵام ئایا ئه‌م جاش قه‌ڵه‌مه ئه‌گه‌ر تازه سه‌ری له هێلکه نهجوقاوهو دنیای دیوه ده‌بوا ئێستا‌و ڕابوردوی ئاغاکانی بزانیایه که‌چۆن بۆ وڵاتانی ئیقلیمی دوژمن به‌کورد هه‌میشه کلکه لهقێیانه و ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر خوێنی براکانمان له کوردستانی باکور و دانیشتوانی گونده‌کانی سه‌ر سنوری کوردستانی باشور گیرفانه‌کانیان پڕ بکه‌ن . یان هێنان و کردنه‌وه‌ی باره‌گاو مقه‌راتی جاسوسی و موخابه‌راتی میتی تورک و ئیتلاعاتی ئێرانی به ئاشکراو له ناو جه‌رگه‌ی شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێرو تیرۆر کردنی به ئاشکرای خه‌باتگێڕانی کوردستانی باکور بۆچی ئایا ئه‌مه مه‌ترسی نیه بۆ سه‌ر کورد ..؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆلکه جاش قه‌ڵه‌مه له‌خه‌می ئارامی کوردستانه بۆ به ئاغاکانی ناڵێت ئه‌م تۆپ بارانه‌ی سه‌ر خه‌ڵکی بێدیافاعی گونده‌کانی سه‌ر سنور ڕاگرن.؟ یان که‌ڕو کوێره‌و نابینێ و نابیستێ یان خۆی گێل ده‌کات..؟ یان ئایا ئه‌مانه‌ی ئهمڕۆدهسهڵاتیان له ده‌سته‌و به راست وچه‌پدا ئه‌دزن و ئه‌تك ئه‌که‌ن و ئاوه‌دیو ده‌که‌ن وعساب بۆ یاسا ناکه‌ن وده‌ستی دوژمنان ڕاده‌کێشنه ناو خاکی کوردستان و کوردیان له به‌ر چاوی هه‌مو جیهان سوك کردوه وه‌ك نه‌ته‌وه. ئایا ئه‌مه خۆ فرۆشیه یان کوردایه‌تی.؟ئایا ته‌زویر کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانداو درۆ‌و بوختان و ئینشقاق پێ کردن له ناو حیزبه‌کانی تروهك ئه‌وه‌ی تازه بینیمان شه‌رعیه..؟ یان ئایا ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته‌ی له پێناوی ده‌سکه‌وتنی دۆلاردا جه‌لال و مه‌سعود ده ستیان داوه‌تێ به‌لای ئه‌م جاش قه‌ڵه‌مه‌وه بێ جه‌وهه‌ره‌وه بارودۆخی ته‌ندروسته بۆ خه‌ڵکی کوردستان یان به شودانی خه‌ڵکی کوردستانه به داگیر که‌ران..؟ بۆیه به‌م جاش قه‌ڵه‌مه‌و هه‌مو جاش قه‌ڵه‌مه‌کانی تر ده‌ڵێم چیدی به وهنینهوهی درۆ‌و ده‌له‌سه خه‌ڵکتان پێ چه‌واشه نابێت . باشتر وایه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ره‌ی گه‌ل ئه‌و گه‌له‌ی داوا ده‌کات نیشتمان فرۆشی له لایه‌ن سه‌رانی مافیای ئه‌م دو بنه‌ماڵه‌وه با به‌س بێت به س بودجه‌ی کوردستان که خوێنی شه‌هیدان و قوتی مناڵانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی زیان لێکه‌وتوی گونده‌کانه بدزن چیتر ده‌س هه‌ڵبگرن له ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و چیتر مه‌بنه که‌واسوری به‌ر له‌شکری داگیرکه‌ران بۆ له‌ناو بردنی لاوانی کورد. چیتر پێتان وانه‌بێت ته‌نها خه‌ڵکی کوردستانی باشور کورده و باقی ئه‌وانی ترکورد نین و قابیلی له‌ناو بردنن. به‌سه ئیترشهره فتان بێت حه‌یاتان بێت. به‌سیه‌تی قه‌ڵه‌م فرۆشی بۆ ده‌سکه‌وتنی پۆل و پاره‌و قاپه چڵپاوێك که هه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رانی مافیای کوردی ده‌تان درێتی هی خۆتانه‌و لێتان دزراوه به‌خێری خۆیان ده‌تان ده‌نێ و پیاوه‌تی به‌سه‌ر ئاوی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

