نێچیرڤانیش بۆته گۆڕان !؟
20/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م هه‌لوێستانه‌ی نیچیرڤان بارزانی ئه‌گه‌ر لایه‌نی پۆزه‌تیفی هه‌بێت ، که له‌ناو بنه‌ماله‌ی داخراوی ده‌سه‌لاتی بارزانی ،که‌سێکی وه‌ک ئه‌و دێت ، هاوسه‌ره‌که‌ی ، که‌هاوکات کچی سه‌رۆکی هه‌رێمیشه ، بۆیه‌که‌م جار له‌مێژویی ئه‌م بنه‌ماله‌یه ، نه‌وه‌ک ناوه‌که‌یمان بۆ ئاشکرا ده‌کات ،هاوکات وێنه‌که‌شی به‌زیندویی به‌خه‌لک ده‌ناسێنێ ، هاوکات دیدار کردنی له‌گه‌ل چه‌ندین رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ ورهخنهگری جدی ده‌سه‌لات و بنه‌ماله‌ی بارزانی و ته‌کاندنی پارتی کهبهعهقلی 60 سال له‌مه‌وبه‌ر ی ناتوانێت له‌گه‌ل هاوکێشه نوێکانی ناوخۆ وده‌ره‌وه بروات ، وه گوێ لێ راگرتنی له‌ده‌نگی ره‌خنه‌گرانی..سه‌رجه‌م ئه‌مانه کارێکی باشه ناکرێت دژایه‌تی بکه‌ین . هاوکات ناشکرێت لێکدانه‌وه بۆ ئه‌مانه نه‌کرێت ونهلێین ئایا به‌راستی نێچیرڤان بارزانی ده‌یه‌وێت گۆرانکاری بکات ونیه‌تی سیاسی ئه‌وه‌یه گۆران بکات ، یان ئه‌ویش وه‌ک هه‌ندێ به‌رپرسی گۆران که‌خاوه‌نی دنیایه‌ک گه‌نده‌ڵی و تاوانن ، واده‌زانێت به‌کۆمه‌لێک شتی روکه‌ش و چونه سه‌رگردێک ، بڕوانامه‌ی گۆران وه‌رده‌گرێت و ده‌توانن درێژه به سیاسه‌تیكی فریوده‌رانه بده‌ن و یاری به‌هه‌ست وسۆزی خه‌لک ، به‌چه‌ند وشه‌یه‌کی جوان و بریقه‌دار ده‌م وچاوهناشیرنهکهیان هه‌ندێ جوان بکه‌ن .
بۆیه ئه‌وه‌ی نیچیرڤان بارزانی ده‌یکات ، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه ، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له10 سال سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی کرد و ئێستا له‌ده‌سه‌لات نماوه ، ده‌یه‌وێت به‌ره‌نگ وبه‌رگێکی تر ، بێته‌وه ناو خه‌لک ومیدیا و به‌بروای خۆی ئه‌ستێره‌ی لهدروهشانه نه‌که‌وێت .
وهخالێکی تر نێجێر ده‌یه‌وێت ڕیگا له و که‌س و لایه‌نانه بگرێت کهدهلین پارتی حزبێکی داخرواوه و قابیلی گۆرین نیه ، بۆیه هه‌ول ده‌دات هه‌ندێ مجامه‌له‌ی سیاسی و کاری روکه‌شی یان جیا لهباله بازو کلاسیکیه داخراوه‌که‌ی پارتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بکات ، تا هه‌م پێش له‌ره‌وتی گۆرانه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێکانی بگریت ، هه‌میش کادیر وئه‌ندامانی خۆیان له‌بێ هیوایی ڕزگار بکات.
نێچیرڤان ناتوانێت پارتی بگۆریت ، چونکه خودی پارتی له بونی هه‌ناسه‌یه‌کی جدی دیموکراسی و کرانه‌وه‌یدا ناتوانێت درێژه به‌ده‌سه‌لات بدات . سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئێمه ده‌بێت خوێندنه‌وه‌مان هه‌بێت بۆکه‌س و مێژوه‌کانیان ،نه‌وه‌ک فریودان به‌وشه‌و هه‌ندێ ره‌فتاری روکه‌شانه که‌به‌رپرسانی ئه‌مڕۆ له‌کوردستان ده‌یکه‌ن . بۆیه ئه‌گه‌ر پرسیار بکه‌ین وبلێین ، ئایا نێچیرڤان بۆچ تا له‌خۆرئاوای کۆتایی ده‌سه‌لات نزیک نه‌بۆوه بۆ جارێكیش دیدارێکی نه‌ک له‌گه‌ل لڤین و ئاوێنه‌و هاولاتی به‌لکو له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌ی خه‌باته‌که‌ی خۆشیانی نه کرد .که لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می کردۆته ئه‌لبومی خۆی و مامی ؟ یان 10 سال زیاتر له‌ده‌سه‌لات بوو ، ئایا چ ههنگاوێکی دژ به‌گه‌نده‌ڵی په‌یره‌و کرد ؟ ، چه‌ند به‌رپرسی تاوانباری برده دادگا‌و لێکۆلینه‌وه‌ی بۆکردنه‌وه ؟ یان له‌سه‌رده‌می ئه‌و گه‌نده‌ڵی له‌ناو به‌رپرسان نهپهریهوه ناو خودی کۆمه‌لگاش واتا حکومه‌ته‌که‌ی له‌ته‌ک حزبه‌که‌ی و یه‌کێتی ، نه‌بونه قوتابخانه‌یه‌ک بۆ فه‌سادکردنی کۆمه‌لگا ؟ ئایا نێچیرڤان له‌ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاتی ئیداریدا ، به‌رده‌وام داهاتی دزراوی ئه‌و خه‌لکه‌ی له پیاو دروستکردن و کڕین ته‌رخان نه کرد؟ ئایا نێچیرڤان کاره زۆره‌کانی حکومه‌تی زیاتر له گرنگی پڕۆژه بازرگانیه‌کان چڕ نه‌کرده‌وه ، له‌بڕی خزمه‌تگوزاری وه‌ک خوێندگاو نه‌خۆشخانه ...... ئایا نێچیرڤان بارزانی گرنگی به شوێنه‌وار وکه‌یسی کۆمه‌لکوژی و مافی مرۆڤ و گه‌نج دا .... ؟ ئایا نیچیرڤانیش سیاسه‌تی کرینی قه‌له‌م و ده‌نگی ئازادی ونهخهساند ، تا که‌سیتی تاکی کورد چه‌ند باره ئاسا زه‌لیل بێت ؟ .. ئه‌م نمونه‌ی نێچیرڤان بارزانیم وه‌ک گالته پێکردنه‌کانی یه‌کێتی دیته پێش چاو ، کهلهپلینۆم بریاریان دا لێکۆلینهوهلهسامانی به‌رپرسان بکه‌ن ، هاوکات ده‌یان عومه‌ر فه‌تاح لهناوکۆنگرهو له‌ڕیزی پێشه‌وه دانیشتبوو !؟ کهتالهبانی بێ شه‌رمانه ، له‌بری دادگا تهزکهی بێ تاوانی لهیهخهیدا.
. یان پاڕیزگاری سلێمانی تالهگهل گۆران بوو ، که‌مپینیان له‌سه‌ر کرد ، کهدزو گه‌نده‌ڵه و ده‌یان به‌لگه‌یان له‌سه‌ر بلاو کرده‌وه ، به‌لام کهپارێزگار پاکانه بونی لای تاله‌بانی ده‌ربری که گۆران نیه ، عماد ئه‌حمه‌د (جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت) له‌بڕی دادگا ، زۆر بێشه‌رم و ئابروبه‌رانه ، وتی بۆمان ده‌رکه‌وت بێ تاوان بوو!؟ . ئه‌رێ ئه‌م میلله ته به‌چی تێده‌گه‌ن ،کوێره یان هه‌ستی نیه یان خۆتان گالته به خۆتان ده‌که‌ن !؟
بۆیه ئه‌م ره‌فتارانه سه‌رباری یاریکردنه به‌هه‌ستی خه‌لک و چه‌واشه‌کردنیانه ، هاوکات شێوه‌یه‌که له درێژه‌دان به عهشقبونیان بۆ ده‌سه‌لات ، که‌هه‌موو شتێک ده‌که‌ن له‌پێناوی دێژه‌دان به‌ده‌سه‌لات ... ئاخر هه‌ر ئه‌و قسانه‌ی بروسک (ژیتهمهکهی تورک) که له کوردسانپۆست بلاودهکریتهوه شایسه‌ته‌ی ئه‌وه‌یه نیچیرڤان لێکۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ل بکرێت نه‌وه‌ک بکرێته قاره‌مانی گۆران ؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

