ئه‌وه‌یه ئاشی نه‌زانان خوا ده‌یگێڕێت
15/08/2009, 12:00 (GMT+1)

دکتۆر خه‌سره‌و و بێستوون سابوراوایی له‌پێش ڕاپه‌ڕین دا کادیری کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بوون، دوو که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوون، گه‌رچی ئه‌وان بوونه نه‌زان و محه‌مه‌د وه‌تمان بوو به زانا!! هه‌رسێ به‌رپرس مام جه‌لالین و جیگای باوه‌ڕ و متمانه‌ی مام جه‌لالن، مام جه‌لال زیاتر گرنگی به محه‌مه‌د وه‌تمان داوه که که‌سێکی خێڵه‌کیه و باش ده‌زانێت په‌لامار بدات، گرنگ نیه ئه‌و په‌لاماره ڕه‌وایه یان ناڕه‌وایه، محه‌مه‌د وه‌تمان لهلهتبوونی بزوتنه‌وه‌ی شۆشیالستی کوردستان له ساڵی 1979 دا که‌وته گه‌ڵ (د.مه‌حمود عوسمان و ڕه‌سوڵ مامه‌ند) که حیزبی شۆشیالستی کوردستانیان پێکهێنا. باڵی گشتی که مام جه‌لال ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرد و زۆر لاواز بوو بزوتنه‌وه‌ی شۆشیالستیش به‌و پارچه بوونه زۆر لاواز بوو هه‌ر زوو مام جه‌لال هه‌ردوو باڵی لێکدا و یه‌کێتی شۆڕش گێڕانی کوردستانی لێ پێکهێنا و (دکتۆر فوئاد مه‌عسوم) بوو به سه‌رۆکی هه‌تا ساڵی 1991 له ناوچه‌ی پشده‌ر دا مام جه‌لال محهد وه‌تمان و عه‌بدوڵڵای مام عه‌لی که ئێستا هه‌ڵبژێردراوه وه‌ک باوه‌ڕ پێکراوی مام جه‌لال بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و مامۆستا عه‌زیز به‌رپرسی ده‌زگای زنیاری فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی (ی.ن.ک) له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی تریش دا به پاره و ده‌ماچه و پله کڕینه‌وه بۆ ناو یه‌کێتی شۆڕش گێڕانی کوردستان.
پێش هه‌ڵبژاردن دکتۆر فوئاد مه‌عسوم هاته شاری ڕانیه و قه‌ڵادزێ، محه‌مه‌د وه‌تمان و عه‌بدوڵلای مام عه‌لی وه‌به‌شێکی به‌شینه‌وه‌ی پاره و سه‌یاره و ده‌مانچه به‌سه‌ر به‌رپرسان و به‌سه‌ر سه‌رۆک تیره و هۆز و خێڵاندا، پێشڕه‌وی دکتۆر فوئاد بوون له شاری ڕانیه‌ش دا عه‌بدوڵلای مام عه‌لی و مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ک) ئه‌و زانسته‌یان نواند که مام جه‌لالیش هاته ئه‌م شارانه هه‌مان دیاری هێنا، ده‌نگ هێنانی لیستی کوردستانی به 3000 ده‌نگ زیاتر له لیستی گۆڕان ئازایه‌تی و کاریگه‌ری و تواناکانی محه‌مه‌د وه‌تمان و مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی نه‌بوو، چونکه له‌پشده‌ر دا جه‌ماوه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان زۆره سه‌رانی لیستی گۆڕانیش ئه‌وانه‌ی خۆیان ساغ کردبۆوه له یه‌کێتی هاتبوونه ده‌ره‌وه و ئه‌وانه‌ش که له‌ناو یه‌کێتی دان به پاره و سه‌یاره و ده‌مانچه خۆیان فرۆشته‌وه پێشینه‌یه‌کی چه‌ته‌گه‌رانه‌ی باڵایان هه‌بووه له دهسهڵاتهکهیاندا رهتێنهری یه‌که‌م و ڕاسته‌وخۆی به‌شێکی زۆری جه‌ماوه‌ری لیستی کوردستانی و لیسته‌کانی تر و بێ لایه‌نه‌کانیش بوون له دوور خستنه‌وه له لیستی گۆڕان که ئێستاش ئه‌و که‌سانه له‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دا پێشێلکه‌ری مافی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و کهمئهندامانن گه‌رچی هه‌ر دووڕویانه کارده‌که‌ن ده‌شڵێن: هاوڕێی کاک نهوشیروانین!!؟؟!! ئه‌و ڕێژه ده‌نگه زۆره‌ی که له هه‌رسێک شار و شارۆچکه و ناوچه‌کاندا لیستی گۆڕان هێنای به‌شی هه‌ره زۆری ڕێز و خۆشه‌ویستی باوه‌ڕ و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری بوو به‌خشرا به خودی کاک نه‌وشیروان، نه‌ک توانا و کاریگه‌ری سه‌رانی لیستی گۆڕان، دوای ئه‌و تێکشکانه جه‌ماوه‌ریه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان مام جه‌لال تووڕه‌بوونی خۆی ئاراسته‌ی (دکتۆر خه‌سره‌و و بێستوون سابوراوه‌یی) کرد و ده‌ست خۆشیشی له محه‌مه‌د وه‌تمان کرد و برۆی بۆ هه‌ڵته‌کاند و فه‌رمووی لهمامت که‌وێ؟!!! ئه‌و دهگهش بڵاو بۆته‌وه که مام جه‌لال و دکتۆر فوئاد مه‌عسوم دێنه‌وه ڕانیه و قه‌ڵادزێ بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ده‌ست چوو.. شایه‌نی باسه مه‌ڵبه‌ندی 8ی ڕاپه‌ڕین که مه‌ڵبه‌ندی قه‌ڵادزێ و دوکانیشی لێ که‌وتۆته‌وه خه‌راپترین مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه.
ڕانیه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

