ئۆپۆزیسێۆن و عومەر چاوشین
03/07/2011, 12:00 (GMT+1)

کاك عومەر چاوشین، ئەگەر چی کارەکتەرێکی زیندووی کۆمەڵگەی کوردەواری بوو، لەهەمان کاتدا کەسێکی گەلێ کۆمەڵایەتی و کورد پەروەر بوو، ئەو کاتەی لە شاری بەغدا(١٩٨٤-١٩٨٨) ژیانی کەسابەت و بەدوای بژێوی ژیاندا بوو، زۆربەی کوردەکانی ئەو کاتە ڕوویان لەو چێشتخانەیە ئەکرد کە کاك عومەر کاری لێ ئەکرد،کە کەوتبوە سەر شەقامی ڕەشیدو خاوەنەکەی حاجی جەمال بو . کاتێکی خۆشیان لەگەڵیدا بەسەر ئەبرد، کەچی هەنووکە لەسایەی شەش کابینەی حکومەتی کوردی ، تەنها مقەبایەك شك نابا تا وەك شوێنێکی حەوانە تیا بسرەوێ.
ئەوەی هونەرمەند عومەر چاوشین لەخزمەتکردنی هونەری کوردی کردی و توانی ڕۆڵی مێینە بگێڕێ، هەمان شتە کە دەسەڵاتی مافیای جەلال و مەسعود لە ئۆپۆزیسێۆنی داوا ئەکەن، لەدنیادا نەبوە دەسەڵات پرۆژەی هەبێ بۆ ئۆپۆزیسێۆن، کەچی ئەم دەسەڵاتە نەخوێندەوارو گێلە وا خەرێکە نەك هەر کۆمەڵگا، بەڵکە ئۆپۆزیسێۆنیش گێل ئەکا.
دەسەڵات خۆی مانای جێبەجێکردن، بەو پێیەی هەموو ئامرازەکانی جێبەجێکردنی هەیە وەك، پەرلەمان ، وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم ، کەئەم سیانە بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان . کەچی ئێستا ئەم دەسەڵاتە هاتوەو خۆی لە پرۆژەکان ئەدزێتەوەو بەهەمان شێوە ، پرۆژە پێشکەش ئەکا و بەتەمایە ئۆپۆزیسێۆن بۆ جێبەجێ بکا. نەگبەتیەکە لەوەدایە ئۆپۆزیسێۆن ئەچێتە ژێر بارێك کەهی ئەو نیەو لەتوانای ئەویشدا نیە ، کەچی ئەمانیش وەك دەسەڵات پێوستیان بەکاتەو بەتەمان ڕۆڵی دەسەڵات ببینن.
جا بابزانین هەر وەك چۆن کاك عومەر چاوشین لەبەر خاتری کۆمەڵگا و کەموکوڕی کلتووری چوە ژێر ئەو بارە قورسەو گەلێ سەرکەوتنی وەدەست هێنا، ئایا ئۆپۆزیسێۆنیش هەمان ڕۆڵ و هەمان سەرکەوتن وەدەست دێنێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

