سه‌ڵاح كوێخا محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ، به‌م بینا گه‌وره‌وه نه‌وه‌ستاوه، خه‌ریكى خانوى ته‌جاوزه
14/07/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ى گرنگه چه‌ند ڕۆژ‌ێك له‌مه‌و پێش سایتى ئاوێنه هه‌واڵى خانویه‌كى ته‌جاوزى بڵاو كرده‌وه كه به‌ڕێوبه‌رى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ پاسه‌وانه‌كانى دروستیكردوه ، به پێی هه‌واڵه‌كه شاره‌وانى كه‌لاریش ڕه‌زامه‌ندى پیشان داوه به بیانوى ئه‌وه‌ى له ئێستا شوێنى هیچ شتێكى نه‌گرتوه‌و هه‌ركات بێته ڕێگر له به‌رده‌م پرۆژ‌ه‌یه‌كدا ئه‌وا ده‌یرۆخێنن ، ئه‌مه‌یه به یاسایی كردنى گه‌نده‌ڵى ، ئایا كه‌س هه‌یه بتوانێ ئه‌م خانوه بڕۆخێنێت ، به تایبه‌تى له ووڵاتێكدا كه یاسا له ژ‌ێر چه‌پۆكى حیزب‌دا بێت ؟ خانوه‌كه‌ش هى به‌رپرسێك بێت و مه‌حمود سه‌نگاوى گه‌وره پیاوكوژ له پشتیه‌وه بێت .
له هه‌مووى سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ، سه‌لاح كوێخا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه سكاڵاى له دژ‌ى سایتى ئاوینَه تۆماركردوه ، و سه‌رنوسه‌رى سایتى ئاوێنه‌ش به دوو ته‌جاوزى ئه‌زانێت ، یه‌كه‌میان دروستكردنى خانوى ته‌جاوز و دوه‌میان ته‌جاوزكردن به‌ڕه‌زامه‌ندى و ئاگادارى حكومه‌ت .
شایانى باسه ،(سه‌ڵاح كوێخا محمد) ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ژ‌نى هێناوه‌و تا ئێستا منداڵى نیه ته‌نها خۆى و خێزانه‌كه‌ى له‌م بینا گه‌وره‌یه‌دا ده‌ژ‌ین .
ئه‌مه‌ش وێنه‌ى خانوه ته‌جاوزه‌كه‌ى (سه‌لاح كوێخا محمد) كه له سایتى ئاوێنه بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌م لینكه
http://awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=13511
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

