ئەوانەى له بێ ئاگای دەدوێن ودەنوسن
23/05/2010, 12:00 (GMT+1)

شەهید كردنى (سەردەشت عوسمان) لاپەرەى دەیان رۆژنامەو گۆڤارمان دى رۆژانەلە تى ڤى یەكان چەندین بەرنامە ومێزگرد دەبینین سەبارەت بە تیرۆركردنى ئەم گەنجە رۆژنامەنووسەهەركەسەو ئەوى تر تاوانبار دەكات بێ ئەوەى هیچ لایەك گەیشتبنە سەرە داوێك وتا ئێستاش لێكۆلینەوە بەردەوامە وهیچ ئەنجامێكى نەبووە یاساش دەلێت تاوانبار بێتاوانە تاوەكو دان بە تاوانەكەى دەنێت لێرە دەپرسین ئایا لەسەر چ بنەمایەك یەكتر تاوانبار كردن ؟ ئایا خزمەتى كێ دەكات ئەم هەموو یەكتر تاوانبار كردنە ؟لە كاتێك چوار دەورمان بەنەیار تەنراوە و لێمان لەكەمینن هەر هەلێكیان بۆ رێك كەوێ بێشك دەربازمان نابێت لە دەستیان بۆیە چاكتر وایە بە هەموو لایەك بە دواى سەرەداوەكانى ئەم تاوانە دا بگەرێین وبرینى خۆمان و كەس وكارەكەى تۆزقلێ سارێژ كەین رێگر بین لە دووبارە نەبوونەوەى تاوانى لەم جۆرە
swara@[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

