كاتێک ێه‌کێتی رۆشنبیره‌کان به‌کارده‌هێنی بۆ پشتگیری له ئیسلام
01/06/2009, 12:00 (GMT+1)

بێگومان کۆنفرانسی له‌م جۆره نه‌ک به‌سوده به‌ڵکو پێویسته به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر بابه‌تی وه‌ها کۆنسێرڤاتیزمی ئیسلامی . له‌سه‌ده‌ی کۆمپیزتهرو مۆندیالیزیشن تازه ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ سه‌ر مه‌ولانای نه‌قشبه‌ندی ئافه‌رین رۆشنبیرانی کورد
سێ خانه‌قینی یه‌کێتی مه‌لا به‌ختیار و مۆستا جه عفه‌ر و هه‌ڵکه‌وت حه‌کیم ئه‌م کۆره‌یان رێکخست بوو . مامۆستا جه عفهرێکی کۆنه كۆمه‌ڵه تازه تازه دکتۆرێکمان له فه‌ره‌نساوه بۆ ده‌هێنی له‌جیاتی باسی شۆرشی فه‌ره‌نسی یان علمانی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسامان بۆ بکات باسی ته‌ریقه ی ئیسلامی کۆنمان بۆ ده‌کات ، بێگومان 152 ملیۆن ` بۆ یه‌کیتی هیچ نیه کاتێک که کۆمۆڵێک مه‌لا و د. هه‌ڵکه‌وتی مه‌لا سه‌ید حه‌کیم و مامۆستا جه‌عفه‌رو شیخ و حاجیه‌کانی سلێیمانی به سه‌عات سوپاسی هێرۆخان بکه‌ن یان له رۆژنامه‌کاندا بنوسن و به دوورودرێژ سوپاساس بنوسن بۆمام جه‌لال ،
ڵیره‌دا هه‌ر ره‌خنه له یه‌کیتی گرتن ئاسانه چونکه هه‌موکه‌س ده‌زانی که ئه‌م حزبه بۆ پیاوانی خۆی و ماستاو چیان پاره سه‌رف ده‌کات ، به‌ڵام ئایا 152 ملێۆن کارێکی تری پێبکرایه باشتر نه‌ده‌بوو ؟ له‌جیاتی کۆنسێرڤاتیزمی نه‌قشبه‌ندی !
له‌م سه‌رده‌مه‌دا کۆمه‌لگای کورد پێویستی بهگهرانهوهیه بۆ بیر‌و و په‌یره‌وی ئیسلامی کۆن ! تێراده یه‌ك گه‌ر ئیسلامی کراوه و دیموکرتیش بڵێین ێمننا !
به‌ڵام ئه‌مجۆره کارانه له کاتێکی ناسکی یه‌کێتی دا له وه‌ختی ئاماده‌کردنی هه‌ڵبژاردندا خۆنزیک کردنه‌وه نیه له ئیسلامیه‌کان !
بۆ داپۆشینی ئه‌مه‌ش چه‌ندکه‌سێک به‌کارده‌هێنن که له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه هاتبن ، بۆ جوانتر خه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ر یه‌کدوو بێگانه‌ش ئه‌که‌ن به‌ترش و خوێ به‌سه‌ریدا ، له وانه کوردناسی به‌ناوبانگ مارتین ڤان برۆ‌نسن ی هۆلوندی که زیره‌کو به‌توانایه به‌ڵام هیچ به‌خۆی نه‌زانی چۆن مانیپۆلهیشن کرا له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه.
جا ئه‌مه ده‌ستپاکه‌کان و دکتۆره‌کان و رۆشنبیره‌کانی یه‌کێت 152ملێون سه‌رفده‌که‌ن بۆ کاری وا ئه‌ی ئه‌بێ چاوه‌رێی چی بکه‌یین له رۆشنبیرانی پارتی که پاره‌یان زیاتره !
152 ملیۆن دینار بۆ فیستیڤڵێکی رۆشنبیری یان دیدارێکی وه‌رزشی یان کارێکی هونه‌ری مه‌زن به‌ئاماده‌بونی هونه‌رمه‌ندی بێگانه یان کۆنفرانسێکی رامیاری له‌گه‌ڵ چه‌ند پسپۆرێکی بیانی سه‌رفبکرایه باشترنهدهبوو !
به‌ڵام هونه‌رمه‌ندو پسپۆری یاریزانی بێگانه ئایا به سه‌عات سوپاسی هێرۆ خان ده‌کات ! بهكۆمپیێووتهڕێک !
له‌کوردستاندا رۆژ به رۆژ ژماره‌ی مزگه‌وته‌کان له‌زیاد بووندایه وچه‌نده‌ها لادێ و شارۆچکه‌ش هه‌ن نه‌ک ته‌نها بنکه‌ی رۆشنبیری یان یاریگه [ملعب] ته‌نانه‌ت قوتابخانه‌شی تیدانیه . به‌ڵام له‌م کاتی هه‌ڵبژاردنانه‌دا په‌یمانمان پێ ده‌ده‌ن که‌بۆمان دروست بکه‌ن ، هه‌رچه‌نده 152 ملێۆن دیناریشی تێ ناچی ، ئێمه‌ی دانیشتوانانی لادێ و شارۆچکه‌کان هه‌ربه‌ته‌مای دوو شه‌شین چونکه ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یان رۆژنامه‌نوسێکی ناسرا ویان دکتۆرێکی زانکۆمان له‌پشت نیه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

