دوو سه‌رۆکی دۆڕاو
20/07/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌ڵام له کوردستانی خۆماندا که دیموکراتی حزوری له‌وێ نییه و ئه‌و که‌مه ئازادییه‌ش که هه‌یه به هۆی چاودێری بێگانه و چاوکرانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌یه، پاش هه‌شت ساڵی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و هه‌ژده ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی یه‌کلایه‌نه له ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر و بادینان هه‌لێکی زێڕین بۆ میلله‌تی کورد هاتۆته پێشه‌وه که ئه‌م مۆته‌که‌یه وون بکه‌ن له‌به‌ر چاوی خۆیان و که‌مێ هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵکێشن و سه‌رکرده‌یه‌کی ڕه‌زا قورس بگۆڕن که وه‌ک زه‌روو ده‌می ناوه‌ته خوێنی میلله‌ت و تێر بوونی نییه، هه‌تا شه‌ڕی ناوخۆ بوو خوێنی میلله‌تی ڕشت و که شه‌ڕ نه‌ما پاره‌ی میلله‌ت ده‌ڕێژێته گیرفانی خۆیه‌وه.
ئه‌م سه‌رکرده خۆبه زلزانه وه‌ک هه‌موو دیکتاتۆره‌کان بێزی نایه‌ت بێته ناو جه‌ماوه‌ره‌وه و ڕێگاش نادات میدیای ئازاد چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵدا بکات و دووسێ پرسیاری لێ بکه‌ن و به گیری بهێنن، ته‌نها له ڕێگای میدیا ده‌سته‌مۆکانی خۆیانه‌وه پرسیاریان لێ ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی شه‌رمنانه و وه‌ڵامه‌که‌شی بۆ ئاماده کراوه.
هه‌ر به‌ڕێزێک که ده‌یه‌وێت ده‌نگ بدات به‌و سه‌رۆکه خۆ به‌زلزانه با خۆی تاقی بکاته‌وه و چه‌ند پرسیارێک بکات پێش ئه‌وه‌ی بچێته به‌ر سندوقی ده‌نگدان و بزانێت وه‌ڵامه‌کان چین و له‌به‌رچی ده‌نگی پێ بدات:
مانگانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم چه‌ند بووه؟
سامانی سه‌رۆکی هه‌رێم چه‌ند بووه پێش ئه‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆک و ئێستا گه‌یاندوێتییه چه‌ند؟
له چه‌ند شه‌ڕی ناوخۆدا به‌شداری کردووه؟
چۆن له‌گه‌ڵ ڕژێمی سه‌ددامدا (که مه‌سعود به‌رزانی پێی ده‌وت میری تا پێش ڕوخانی) ڕێککه‌وت بۆ هێنانی سوپا بۆ ڕاونانی دۆسته‌کانی ئێستای؟ وه چۆن ئه‌و سوپایه کوردستانیان بۆ به‌جێ هێشت و خوا حافیزیان لێ کرد؟
چه‌ند له دیموکراتی تێگه‌یشتووه؟ ئه‌گه‌ر تێی گه‌یشتووه بۆ ناوی حیزبه‌که‌ی ناگۆڕێت له کاتێکدا پارتی بووه به میراتی بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان؟
به‌ته‌مایه کێ دابنێت له دوی خۆی له سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی پارتی؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

