بز شیردا بۆ داپیردا، داپیر کلکه قوڵێم پێدا
30/09/2009, 12:00 (GMT+1)

ئاخر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی لای خۆمان، نازانن که له ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کان پێش هه‌ڵبژاردن کابینه‌ی نوێ حازروئاماده کراوه‌و یه‌کسه‌ر پاش ماوه‌یه‌کی کورت دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ست به‌کار ده‌بن و نایه‌ڵن ووڵات بێ وه‌زاره‌ت بمێنێته‌وه، به‌ڵام ناهه‌قیان ناگرم ئه‌وان پاش هه‌ڵبژاردن دوسێ مانگیان ده‌وێت بۆ شه‌ڕه کورسی، چونکه لای ئه‌وان وه‌زیری ته‌نها خزمه‌تی ووڵات نیه به‌ڵکو پله‌و پایه‌و گیرفان پڕ کردن و بون به ملیۆنێر و حه‌سانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی خۆیان و حه‌وت پشتیانه! هه‌روه‌ها دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و پاره‌یه له‌نێوان دوو حزبی سه‌ره‌کیدا که به‌ناو ڕێکه‌وتنی ستراتیجی له‌نێوانیاندا هه‌یه! له‌لایه‌کی تریشه‌وه له ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا کابینه‌ی کۆن له‌کار ده‌که‌ون، به‌ڵام لای خۆمان پاش دوو مانگ زیاتر سه‌ره‌ك وه‌زیران هه‌ڵده‌سێت به کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی تازه‌و وه‌زیره‌کان له جێی خۆیانن و ئیشه‌کانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌ڵام له‌مه‌شدا ناهه‌قیان ناگرم چونکه ده‌بێت تجارهتهکانیان ته‌واو که‌ن و سودوهرگرن له‌و ماوه‌که‌مه‌ی که ماویانه!
ماوه بڵێم ئێمه‌ی میلله‌ت پاش چاوه‌ڕوانی چه‌ند مانگێك ده‌ستکه‌وتمان له کابینه‌ی نوێ چی ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر مه‌یمونی ناو حه‌کایه‌ته‌که کلکه قوڵێی خۆی ده‌ست که‌وته‌وه، ئێمه مه‌تره دوجایهکیش له خاکه داگیر کراوه‌که‌مان ده‌ست که‌وێته‌وه هه‌ر باشه!!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

