بەریوەبەری كارەبای مەڵكەندی لوتف بفەرموو ئەو ئاڵایە بگۆرە
14/01/2010, 12:00 (GMT+1)

لە مێوو و فەرهەنگی ووڵاتاندا ئاڵا بە پیرۆزترین بەها دێت چونكە ئاڵا پێناسەى ژیانی ئەو میللەتەیە بەڵام بەداخەوە لەكوردستان ئەوەی جێی بایەخ نەبێت ئاڵایە
ئەو ئاڵایەی كە قازی محمد خوێنی خۆی بۆ بەخت كرد و لەپێناوی ئەو ئاڵایەدا شەهید بوو ئەمرۆ لەسەر بینای بەریوەبەرایەتی كارەبای مەڵكەندی بێناز كراوە
باشە ئەمە چ ئەركێك ئەخاتە سەر ئەو بەریوەبەرایەتیەئەگەر چاكی بكەنەوە ئەوە وێنەكەیەتی فەرموون بیبینن بزانن ئەم ئاڵایە هیچ قورسایەكی پێوە دیارە وەكو رەمزی نەتەوەیەك
ئەوە ئەگەر سەوز یان زەرد بوایە و وابدڕایە و چكت نەكردایەتەوە بەشەق هەتا كوێیان ئەبردی......؟
بەڵام چونكە ئاڵا بێنازەكەی قازی بێ خاوەنە و كەسێك نیە بڵی من خاوەنی راستەقینەى ئەم ئاڵایەم حەقە لە مێژوو دا نەمێنێت
بەرێز بەریوەبەری كارەبای مەڵكەندی لوتف بفەرموو لەو میزانیەیەتان ئاڵایەكی نوێ بەرز بكەنەوە ئەگەریش دەستان تێی ناچێ ئەوا من ئامادەم وەكو كوردێك بۆتان بگۆرم
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

