ڕێکخستنه کانی یه کێتی له نه مسا به یه کجاری هه ره سیان هێنا !
17/10/2009, 12:00 (GMT+1)

شکسته که ی یه کێتی وای کردووه که سه رکردایه تیه که ی توشی شۆک بووه به جۆرێک که متمانه و بڕوای به که س له کادیرو ئه ندامانی نه ماوه ، ته عینات و دامه زراندن له پیشه و فه رمانگه کانی حکومی دیسان گره نتی نین بۆ یه کێتی که له کاتی هه ڵبژاردن له سه ر سندوقه کان ده نگی بۆ بده ن ! چونکه خه ڵکی کوردستان ئێستا باش ئه زانن که کارابوونی حکومه ت و به ده نگه وه هاتنی ئۆرگانه کانی حیزبی بۆ خه ڵکی هه مووی به هۆی به هێزبوونی پێگه ی ئۆپۆزیسۆنه وه یه ﴿ ٢٥ کورسیه که ی لیستی گۆڕان ﴾ بۆ یه خه ڵکی وای ده بینن که تا گۆڕان و ئۆپۆزیسۆن به هێز بن ئه وا حکومه ت و حیزب ﴿ یه کێتی و پارتیش ﴾ باشتر ئیش بۆ میلله ت ئه که ن ، به پێی ئه هاوکێشه یه چاوه ڕوانی زۆر زیاتربوونی پێگه ی گۆڕان ئه کرێت له هه ڵبژاردنه کانی داهاتووی عێڕاق ،
به و پێیه بێت له هه ڵبژاردنی که رکوکیش گۆڕان ده سه ڵات له پارتی و یه کێتی ئه سه نێته وه ! ناره زایی و بێزاری کوردستانیانی ناوچه دابڕاوه کان به جۆرێکه که یه کێتی و پارتیش ترسی زۆری پرۆسه ی هه ڵبژاردنیان لێ نیشتووه له و ناوچانه !
بێگومان شکسته که ی یه کێتی له ده ره وه ی کوردستان و ئه وروپاش زۆر به ئاشکراو به ڕوونی دیاره ! له دوایین سه ردانی شۆڕش ئیسماعیل ئه ندامی سه رکردایه تی یه کێتی بۆ ئه و‌روپا سه ره تای سێپتێمبه ری ٢٠٠٩ به مه به ستی دووباره ڕێکخستنه وه ی یه کێتی له ووڵاتانی ئه و‌روپا له هه ر ووڵاته ئه ندامه کانی به په نجه ی ده ست هه ژمار ده کران بۆ نموونه له کۆبوونه وه ی ڤییه ننا ی دا له گه ڵ کۆمیته ی یه کێتی ته نها ١٦ که س ئاماده بوون که ٤ که سیان به بیانووی شتی تره وه هێنرابوون بۆ ئیشی تایبه تی خۆیان له کوردستان دا !
ئێستا کۆمیته که ی نه مسا ی یه کێتی هه موو شته کان به عه کسه وه ئه خوێنێته وه ئه وه تا سه یری سایتی PUKmediaبکه ن کۆبوونه وه که ی ڤییه ننا ئاڵا که ی کوردستانیان به ژێراو ژوری هه ڵواسیوه خۆتان سه یری ئه م لینکه ی خواراوه بکه ن و کۆمێنتیش بۆ خۆتان ! شکستی و سه ر لێشێواوی و شۆک هاتن به م شێوه یه سوری لێ ئه بێت به سه وز به پێچه وانه شه وه !!!!! ئا فه رم ڕاگه یاندنی کۆمیته!!
http://pukmedia.com/kurdish/Hwal/14-10-2009/news05.html
فه رموون بڕوانن به بینینی کتومتی کۆبونه وه که
که‌رتی رێکخستنی ڤیه‌ننا کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به سه‌رکه‌وتووانه ئه‌نجامدا
PUKmedia 10:45 14/10/2009
رۆژی 11\10 به ئاماده‌بوونی به‌رپرس و کارگێڕانی که‌رت و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامان، که‌رتی رێکخستنی ڤیه‌ننای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی بۆ ئه‌ندامانی سنوری شاری ڤین رێکخست.
سه‌ره‌تا هێمن شێروانی کارگێڕی کۆمیته‌و لێپرسراوی که‌رتی ڤیه‌ننا راپۆرتی که‌رتی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به فراوانبوونی رێکخستنه‌کان کرد له‌سنوری که‌رتی ڤیه‌ننا، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامان به‌تایبه‌ت گه‌نجان.
پاشان هه‌ریه‌ک له کارگێڕانی که‌رت مه‌لا ئیبراهیم و روناک خان کورته‌یه‌کیان له‌سه‌ر کاروچالاکییه‌کانی که‌رت خسته‌ڕوو و جه‌ختیانکرده‌وه که ده‌بێت له داهاتوودا زیاتر بوار بۆ ژنان و گه‌نجان بڕه‌خسێنن تا رۆڵی خۆیان کاراتر بکه‌ن.
له ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌وه‌که‌دا، نه‌ریمان ده‌ربه‌ندی کادیری پێشکه‌وتووی (ی.ن.ک) باسێکی تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان و پانۆڕامای پێشکه‌وتنه به‌رچاوه‌کانی له بوارهجیا جیاکانی ژیانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی کوردستانی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، له‌میانه‌ی باسه‌که‌یدا وتی: به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی دیموکراتی و پاراستنی یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی یه‌کده‌نگی گه‌له‌که‌مان ئه‌رکی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵه، چونکه هه‌ر یه‌ک هه‌ڵوێستی سه‌نگ و پێگه‌ی کورد له عیراق و ناوچه‌که‌دا به‌هێزتر ده‌کات، نوێبوونه‌وه و چاکسازی به‌رنامه و ئه‌رکی داهاتووی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌بێت، ئازادی نوسین و بیروڕاش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یه‌کێک بووه له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی یه‌کێتیی.
پاشان ده‌رگای گۆڕینه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئازاد بۆ ئاماده‌بووان کرایه‌وه.
راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی (ی.ن.ک)- نه‌مسا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

