به‌ڵێ دیاره له‌ناو قه‌ومی به‌سیتا قه‌دری سنعه‌تکار وه‌کو عه‌کسی قهمهر وایه له‌ناو حه‌وزێکی لێخندا.
08/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و که‌سایه‌تیه خۆنه‌ویست و قوربانی ده‌رانه‌ی ناوت هاوردون، وه‌ک به‌ڕێزان: هه‌ڤاڵ کوێستانی و شۆڕش حاجی و هوشیار عابد... گشت له‌و مرۆڤه ڕه‌سه‌نانه‌ی کوردن که‌خۆیان پشتگوێ خستوه، ئاماده‌ن گیانیان پێشکه‌ش بکه‌ن له‌پێناوی ژیانێکی ڕۆشنا بۆهه‌مو تاکێکی کورد، بهمن و تۆوه. هه‌مویان خاوه‌نی ڕابردوی پڕ لهڕهنجن، کوڕی ڕۆژانی، مامۆستا شێرکۆ واته‌نی: هه‌نگاو له‌ڕێگه ئه‌ترسا، بون. خۆگه‌ر من و تۆ یه‌ک له‌سه‌رده‌ی ئه‌وان سه‌روه‌ریمان هه‌بایه ئه‌وا، دنیامان خواردبو!. ئاخر بۆوا به‌چڕی و خه‌ستی هێرشی ناڕه‌وا ئهکهیتهسهر د. محه‌مه‌د کیانی؟ فه‌رمو چ ده‌بێژی: (گۆڕان په‌یوه‌ندی باشه له‌گه‌ڵ پ‌د‌ک به‌هۆی نزیکی دکتۆر له‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، خزم و که‌سوکاری کاربه‌ده‌ستن له پ‌د‌ک دا، سه‌رده‌مێ ئه‌ندامی باڵای گه‌ل بوه، کچی سامی به مامه بانگی ئه‌کا گوایه دکتۆر به‌نهێنی وه‌ک نوێنه‌ری چاک له‌گه‌ڵی دانیشتوه بۆیه عه‌دنان کۆچه‌ر لهکۆمیته ده‌ری کردوه، په‌یوه‌ندی شۆڕش حاجی و پ‌د‌ک به‌هۆی دکتۆره‌وه بوه بۆیه کاندید کراوه‌و کورسیه‌کی به‌رکه‌وتوه). ڕه‌نگه تۆنهزانی یا نکوڵی لێبکه‌ی، د. کیانی مرۆڤێکی ناسراوه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و پزیشکی؛ هه‌ربۆیه ئاسایی‌و جێی شانازیه که‌ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه لهبزوتنهوهکهمانا. چی تیایه گه‌ر دکتۆر هۆکاری په‌یوه‌ندی بێ له‌نێوان گۆڕان و هه‌رلایه‌نێکی کوردستانی یا بیانی له‌هه‌رکوێ بن! ئه‌وه زیاتر کاک دکتۆر خۆشه‌ویست ئه‌کا لامان، ئه‌وه به‌ڵگه‌ی زیندوی چالاکی و په‌رۆشیه‌تی بۆ کێشه پیرۆزه‌که‌مان. ئینجا کاکه دکتۆر چ په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌که‌سوکاریه‌وه سه‌ربه‌کێن یا نین. برا خۆ به‌رزانی کورده به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی جه‌لالیان بو، هه‌ڵۆی برای به‌رپرسی لقی مه‌لاییان بو. نه‌ک له‌ژیانی سیاسیا به‌ڵکو فراوانتریش بۆنمونه: ئاینی، من کوڕه مه‌لاو شێخ و حاجیم به‌ڵام کاتێ ئه‌چمه ههرپرسهیهکهوه کهدێتهسهر فاتیحا تا بیست و یه‌ک ئه‌بژێرم، دی بڕۆ به‌خێراتی. ئێ باشه ڕۆژانێ ئه‌ندامی گه‌ل بوبێ، ئه‌وه تاوانه؟ زه‌وی بوبهدو که‌رته‌وه؟ ئه‌وه دکتۆرمان لاڕێزدارتر ئه‌کا که‌نه‌ک کچی سامی به‌ڵکو هه‌رکه‌سێ دی به - مام- بانگی بکا؛ ئه‌وه نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی و کاریزمای خۆیه‌تی. ئه‌و پیاوه هیچ کار‌و کۆبونه‌وه‌یه‌کی نهێنی له‌ته‌ک هیچ کهسو لایهنێکا نیه تا له‌سه‌ری ده‌ربکرێ؛ مرۆڤێکی ڕاستگۆی خاکی و خزمه‌تکاری به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه. نازانم تۆ بۆهێنده کاک دکتۆرت بهناههند وه‌رگرتوه، ئه‌وبه‌ڕێزه به‌هۆی ئه‌م و ئه‌وه‌وه کاندید نه‌کراوه‌و کورسی به‌ده‌ست نههاوردوه؛ به‌ڕێزی خۆی لهگۆڕهپانهکا بونی خۆی سه‌لماند، پیاوی شیاوه بۆجێی شیاو.
ڕێزدار د.کیانی لێره له‌له‌نده‌ن له‌هیچی که‌م نه‌بو، وه‌کو دکتۆرێکی شارهزاوناسراو کاری ئه‌کرد. ئه‌یتوانی به‌رده‌وام بێ، هی واهه‌بوه خۆزگه‌ی خواستوه لای وه‌ک به‌رده‌ست ئیش بکا. ئه‌وه‌تا ئه‌بینی وازی له‌هه‌مو ئهودهستکهوتانه هێناوه، ژنی ڕێزدارودومناڵی خۆشه‌ویستی له‌خۆی دورکردوه له‌پێناوی سه‌رخستنی ده‌نگی دادوڕاستیا. ئایا ئه‌مانه که‌من؟ هه‌ر ئه‌مانه پێوه‌رو سه‌نگی مه‌حه‌ک نین دان ئه‌و ڕاستیا بنرێ که کاکه دکتۆر کیانی و هاوشێوه‌کانی هه‌ر یه‌که‌یان ده‌روێش عهبدوڵایهکی گۆڕانن؟ به‌ڵام تکایه با وێنه‌ی مانگ ئاسایان نه‌کرێته سه‌ردێڕه شیعری ناونیشانی ئه‌م بابه‌ته؛ با وێنه‌یان مانگ بێ له‌ناو ئاسمانی خهباتو تێکۆشانا ، با ده‌سی ڕێز‌و پێزانینیان بۆ بخه‌ینه سه‌ردڵمان. تو ویژدانت کاکی نوسه‌ر گه‌ر ژیانی ئێره‌ت وه‌ک ژیانی ئێره‌ی دکتۆر بوایه، ته‌نانه‌ت بۆگه‌شت و گوزاریش ئهچویتهوه کوردستان؟ بۆ ڕۆژێ له ژن و مناڵت دورئهکهوتیتهوه؟ پاوهندێکت له‌گیرفانی خۆت خه‌رج ئه‌کرد بۆ گۆڕان؟ کاکه د.کیانی هه‌زاران پاوه‌ندی به‌خشی به‌گۆڕان بێ به‌رامبه‌ر. ئه‌وزه‌مانه له‌گۆڕنرا که‌سانێ بهتهمابن له‌ڕێی قه‌ڵه‌مه‌کانیانه‌وه نان په‌یا بکه‌ن له‌سه‌رحسابی که‌سانی تێکۆشه‌رو لێهاتو؛ ئه‌وه ته‌نیا ئیشه ده‌ری ئه‌خا کێ ڕاسته‌و کێ چه‌وته، کێ قوربانی ده‌ره‌و کێ خوارده‌یه . کورد واته‌نی: ده‌ریا به‌ده‌می سه‌گ لێخن نابێ . به‌هه‌زار تاریکه شه‌ویش ڕوناکی مۆمێ ناشارێته‌وه.
- له‌نده‌ن -
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

