كابینەى نوێ و ســەرەك وەزیرانى لاچەپەك
05/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەم ســەركوزەشــتەیەى ئەم بەڕێز ســەرەك وەزیرەمان ســەردەمى منداڵى ســاڵانى زووى خۆمانم بیر دەخاتەوە كە دایكو باوكمان دەچوونە بازاڕ بۆ كڕینى كاڵا و جل و بەرگ بۆمان بێ ئەوەى خۆمان بەرن تا بە ئارەزووى خۆمان یان بەپێ ى گونجاوى قەبارەكەى هەڵیبژێرین، كاتێكمان دەزانى هەندێ پێداویســتى وەكوو جل كە ئەوســا شــەرواڵ و مرادخانى حازرى یان پێڵا و كراس و پاڵتۆیەكیان بۆ دەهێناین و لە پڕێكدا بێ ئەوەى خۆشــمان زانیبێتمان چووبن بۆ شــت كڕینى ئێمە بانگیان ئەكردین ئا كوڕم ئەمانە لە بەر كە بۆمان كڕیویت، جارێ یەكســەر ڕەنگى جل و بەرگەكە دڵى لەو خۆشــیە هەڵئەكەندین كە مزگێنى كڕینى جل و بەرگەكە لە ســەرەتادا پێ ى ئەبەخشــین، بەڵام ئەلحوكمو لیلا دەســتمان ئەكرد بە لەبەر كردنى جلەكان پاشــان گۆرەوى و پێڵا و بەڵام چى بێ لە ئێوە نهێنى پێڵاو تەنگ و جلە كوردیەكەش فش و درێژ، قۆڵ و دەرەلنگەكەى دەبوایە دوو ســێ لۆ بكرایەتەوە ئینجا دەتزانى كامە دەســت و قاچى چەپ و ڕاســتتە، بە هەرحاڵ هەندێ گووڕومان ئەگرت و نابەدڵیمان هەڵئەڕشــت بەڵام دایە و بابە بە چاو زیت كردنەوە و قەناعەت پێكردنمان كۆتاییان بەو بار گرژى یە ئەهێنا، دەســا خەڵكى ســەمدیدەى كورد ســیناریۆى ســەرەك وەزیران و كابینەكەى كوت و مت ئەو ســەركوزەشــتەیەى جل و بەرگەكانە بگرە جیاوازیەكیشــى هەیە كە ئێمە ئەوكاتە نابەدڵیش ئەبووین بەو جل و بەرگە نوێ یەمان لە گەڵ چاو زیت كردنەوە و قەناعەت پێ كردنەكەى دایە و بابەدا دوو ماچى لا ڕوومەتیشــیان ئەكردین و ئەیانووت ئیف كە لێ ى جوانە ، ئیدى تۆرانەكەمان بیر ئەچۆوە، بەڵام ســەرەك وەزیرەكەى ئێمە لە گەڵ ئەوەى ئەزانم هیچ ئیرادە و خواســتێكى لە تەشــكیلەى حكومەتەكەیدا نەبووە بەڵام دایە و بابەى حیزبەكانى دڵنەواییەكیان نەدایەوە بگرە لەوە دەچوو كۆبوونەوەكەى یەكەمى لەگەڵ كابینەكەیدا نەخشــە و دیزاینى تایبەتى بۆ كراوە كە بەو جۆرە بێت و هێندەى تر دڵتەنگى ئەكەن، خەڵكینە دەزانن ئەو جۆرە دیزانە چۆن بوو خۆ لە تەلەفیزیۆندا دیتان ســەرەك وەزیرانى هەرێمى كوردســتان (بە حســاب هەڵبژێردراوى گەلە) لە هۆڵى كۆبونەوەكەدا لە شــوێنى خۆى دانەنیشــتبوو كە ئەو كورســیەى كۆتایى دواوەى مێزەكەیە و لە ناوەڕاســتدایە و وەزیرەكانیش لەم لاو لاى تەنیشــتیەوە ئەبێ دانیشــن كە ئەوە عورفى هەموو شــوێنانى دیكەیە كە ئەو كاربەدەســتە هەمیشــە لە شــوێنى Chair man دائەنیشــێت و ئەبێ موســەیتر بێت بە ســەر هەردوو لاى ڕاســت و چەپى خۆیا كەچى ئەم بەڕێزەمان نازانم بۆخۆى یان پێ ى ووترابوو لە شــوێنێكى لاچەپەكى بەرێكى مێزەكەدا لە ناو وەزیرەكانیدا دانیشــتبوو قســەى بۆ ئەكردن، جا نازانم هەر ئەمجارەیە كە یەكەم جاریەتى و جارێ تازەیە و ڕووى نەكراوەتەوە بۆیە زۆر هەڵنەكشــاوەتە ســەرەوەى دیواخان یان هەمیشــەیى دەبێت و وەكوو بچوكى ناو دیوەخان حســابى بۆ ئەكرێت، بۆیەجێگاكەى خۆى بەتاڵ بوو، لەو ســەرەوە لە دوورەوە دیاربوو كە لە پشــتیەوە وێنەیەكى باوك هەڵواســرابوو بەڵام ئەم باوكەى ئەم وادیارە عورفى عەشــایەرى كۆن بەكار دەهێنێ كە منداڵ و مەزن بۆیان نیە بێنە ســەرەوەى دیواخان دانیشــن و جێگایان هەر لاى قاپى دیواخانەكەیە.
ســلێمانى 2/11/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

