بزانە بەڕێوبەرى خانەنشینى دوو لە هەولێرخەریكى چییە؟
05/08/2013, 12:00 (GMT+1)

ئەم بەڕیوبەرە سەیارەى بەرز یان قەمەرەى وەرنەگرتووە، بەبڵكو دەبڵێكى نیسانى وەرگرتووەو ژمارەى وەزارەتى دارایى لێدەكاتەوەو ژمارەى خۆى لێدەدات و بۆ كارى شەخسى بەكاردەهێنێت.
كوڕەكەى خۆى كە بڕوانامەى كولییەى هەیە كردوویەتییە حەرەس بۆ ئەوەى كارى پێنەكاتو 75 هەزار دینارى هەیە مانگانە بەناوى ئەوەى چەك دەبات بۆ بانك 75 هەزار دینارى داتێ.
مانگانەش بەناوى یاریدەدەرى تێبینەرو سەعاتى زیادە، مانگانە 300 هەزار دینارى وەردەگرێت. لەكاتێكدا بە بڕیارى رەشید تاهیر سەعاتى ئیزافى نەماوە.
لەم نوسراوەدا 300 هەزارى بۆ دەكەس نووسیوە كە یەكیان كوڕى خۆیەتى بەناوى سەعاتى ئیزافى لە كاتێكدا سەعاتى ئیزافى نەماوە.
خۆشترین نوكوتەى ئەم مدیرە، دار هەرمێییەك لە دائیرەكەماندایە، چەند رۆژى رابردوو هەموو هەرمێكانى لێكردەوەو بردییەوە بۆماڵ. مدیرێك ئەگەر هەرمێى دائیرە بباتەوە بۆ ماڵ دەبێت چى لە پارەى خەنەنشینى بكات
پارتى ئەم جۆرە كەسانە دەكاتە مدیر بۆ ئەوەى چى بووێت لە گەندەڵى بیكات.
بۆ بینینی بەڵگەکە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.kurdistanpost.com/biz/pdf_kp/xanenshini hewler.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

