دوای نه‌مانی (جه‌لال) یه‌کێتی چۆن ده‌بێت؟
21/08/2009, 12:00 (GMT+1)

وه‌ڵام ئه‌وه‌یه که چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک له ناو (ی ن ک) دا هه‌ن خۆیان به‌خاوه‌نی حیزبه‌که ده‌زانن و هه‌ریه‌که‌شیان کوتله‌ی خۆی جیایه، وخۆشی به کهمترنازانێت له‌وی تر، نمونه‌ش کوتله‌ی (کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ) که هه‌موو هه‌ولێرین وهیچ کاتێک قبوڵیشی ناکه‌ن که له وزیاتر جڵه‌وی (ی ن ک) بگرێته ده‌ست، له‌هه‌مان کاتدا کوتله‌ی خانه‌قینی یه‌کان ،ئه‌مانیش کۆمه‌ڵێکن که له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان له ناو (ی ن ک) دا و هیچ کاتێکیش خۆیان به‌که‌متر نازانن له کوتله‌ی هه‌ولێریه‌کان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن جڵه‌وی به‌رێوه‌بردن له‌ده‌ستی خۆیاندا بهێڵنه‌وه، ئه‌مێنێته‌وه لاوازترین کوتله‌ی ناو (ی ن ک) که له‌ئه‌مڕۆدا بریتیه له کوتله‌ی سلێمانیه‌کان و که‌رکوکی یه‌کان به‌یه‌که‌وه که نیوه‌ی یه‌کێک له دوانه‌که‌ی تر پێک ناهێنن، چونکه ئه‌مانه بچوکترین حسابیان بۆ ناکرێ له (ی ن ک)ی ئه‌مرۆدا، بۆیه ده‌بێت له‌دوایشدا خۆیان بۆ یه‌کێک له‌و دوولایه ساغ بکه‌نه‌وه، وه‌ک که مینهیهک بچنه ناو یه‌کێک له ئه‌ودوو لایه‌نه‌وه به (به دهرجهدوو).
حاڵه‌تی کۆتایی ئه‌وه‌یه که ئه‌مانه هه‌موویان یه‌کبگرن و کوتله‌یه‌کی تازه پێکبهێنن، له‌م کاته‌شدا مانای بیری تازه حزبی تازه، به‌ڵام کێشه‌کانیان هه‌ر بۆ چاره‌سه‌ر نابێت، چونکه له‌و کاته‌ش دا (کێ سوار ده‌بێت و کێ پیاده ده‌بێت)، ئایا کام لایه‌نه به هه‌موو مه‌رجێک ڕازی ده‌بیێت و ده‌چێته ناو لایه نه که‌ی تر.
ئه‌مانه به‌نیسبه‌ت گۆڕانه سیاسیه‌کان و دروست بوونی بلۆکی تازه هه‌مووی جێی باسه‌و ده‌شێ ببێت، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت هه‌زاره‌ها ئه‌ندامی (ی ن ک) وه، که هێشتا نه‌گۆڕاون و (جه‌لال) یان قبوڵه وه‌ک سه‌رکرده و له به‌ر خاتری ئه‌ویش ماونه‌ته‌وه، یاخود لهبهرمهسهلهی بژێوی یا هه‌ر هۆیه‌کی تربێت هێشتونییهتهوه. به‌ڵام به نه‌مانی (جه‌لال) له گۆڕه‌پانی سیاسی (ی ن ک) دا ئاماده‌نین بۆ ساتێکیش بێت بچنه ژێرباڵی هیچ که‌سایه‌تیه‌کی تره‌وه، له‌وانه‌ی خۆیان به‌خاوه‌نی (ی ن ک) ده‌زانن.
وه‌ک چۆن ههموولایهنگر و ئه‌ندامانی لیستی گۆڕانیش خۆمان به‌خاوه‌نی (ی ن ک) ده زانین و هه‌مووشمان بونیات نهرو پێگه‌یه‌نه‌ری بووین و خوێن مان داوه بۆی، خه‌بات و ئه‌نفال و کیمیابارانمان هه‌ڵبژارد له‌ژێر سایه‌ی ئه‌ودا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌مانه‌وێت شێوازی باوی به‌ڕێوه‌بردن و ناو پارت بگۆڕێت به شێوازی نوێ و سه‌رده‌مانه، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بوو که به‌هه‌موو لایه‌ک پشتگیری لیستی گۆڕانمان کرد و به هیمه‌تی ئه‌ندامانی گۆڕان خواز له ناوه‌وه ده‌ره‌وه‌ی (ی ن ک) وه لیستی گۆڕان سه‌رکه‌وتنی مه‌زنی به‌ده‌ستهێنا و سه‌رانی ئێستای (ی ن ک) توشی شۆک کرد که واقع داوای گۆڕان ده‌کات.
20-8-2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

