ئەم دەنگانە بۆ كێ بوو...با ئەم وێنەیە بدوێ.
16/02/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەم وێنەیە لەكاتى دەنگدان بۆ پەرلەمانى عێراق لە ساڵى 2005 گیراوە لە لایەن تەلەفزوێنێكى بەریتانیەوە ئەو كەسەى كە پیاوە پیرەكەى بە كۆڵەوەیە پێشمەرگەى دێرینەو ناوى (فاروق عومەر ئابڵاخى)یە كە ئەم پیاوە باوكى نییە وەك لە وێنەكەدا نوسراوە بەڵكو پیرێكى نەخۆشە لە ماڵەوە بەكۆڵ بردویەتى بۆ دەنگدان بۆ ئەوەى لە پاشەڕۆژدا لە سایەى حكومێكى خۆماڵییەوە هەم خۆشى بگاتە مافەكانى خۆى و هەم پیرەكەش لە نەخۆشى ڕزگارى بێت و عارەبانەیەكى دەست بكەوێت دواى 6 ساڵ پیاوە پیرەكە بە نەخۆشیەكى ئاسایى مرد كە دەتوانرا چارەسەر بكرێ لە سایەى ئەم دەسەڵاتەدا بەو خەونەوە سەرى نایەوە ..پێشمەرگە دێرنەكەش لە خانویەكى قوڕى كۆندایەو باخەوانە مانگانەیەكى كەمى هەیە كە مەسرەفى هەفتەیەكى كوڕى بەرپرسەكان نییە ..با بپرسین ئایا پیرەكانى ئەم وڵاتە تا چەندێ مافەكانیان دابین كراوە تا چەندێ بەرامبەر بە دڵسۆزیان بۆ دەگدان لێیان پرسراوەتەوە لە كاتێكدا عارەبانەیەكیان بۆ دابین ناكرێ ..بەڵام تەلەفزیۆنیكى بێ گانە كار لەسەر مافى پیرو دڵسۆزى خەڵك دەكات بۆ نەتەوەیەك.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

