ڕه‌نگی یه‌کێتی وسۆسیالیست هه ڵه‌یه
03/05/2011, 12:00 (GMT+1)

به‌رامبه‌ر سۆسیال دیموکرات و چه‌پ و سۆسیالیسته‌کانیش ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها پارت و ڕێکخراوی دیکه هه‌ن که‌وا هه‌ڵگری ڕه‌نگێک له ڕه‌نگه‌کانی ترن وه‌ک پارته ڕاستڕه‌وو بۆرژوازیه‌کانی جیهان ، ئه‌م پارتانه‌ش زۆربه یان هه‌ڵگری ڕه‌نگی شینن، هه‌ندێکیان شینی کاڵ، واتا که‌متر ڕاستڕه‌وو بۆرژواتر، زۆربه‌ی کاتیش له سۆسیال دیموکرات و چه‌په‌کانه‌وه نزیکن، شینی تۆخیش به مانای ڕاستڕهوترو بۆرژواترو به ده‌گمه‌ن له گه‌ڵ سۆسیال دیموکارت و چه‌پ و سۆسیالیسته‌کان له به‌ره‌یه‌کدا کۆ ده‌بنه‌وه ،واتا مه‌ودای نێوان شینی تۆخ و سور وه‌ک ئاسمان و ڕێسمانه له ململانێ سیاسیه‌کاندا، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م پێوه‌رو بنه‌ما سیاسیانه له کوردستان کاری پێ ناکرێت ، چه‌پ و ڕاست ڕه‌نگه‌کانیان وا تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ کردوه که‌وا خۆشیان سه‌ری له به‌ر ده‌رناکه‌ن، به‌شێک له پارته سیاسیه‌کانی کوردستانیش له باشور له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و کورسی و پله‌وپایه و بوجه و ده‌سه‌ڵات هه‌رچی ڕه‌نگه تێکه‌ڵیان کردوه، بۆ نمونه له کوردستان سورو زه‌ردو سه‌وزو شین و ڕه‌نگه‌کانی تر پێکه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان کرد و پێکه‌وه‌ش حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌رێوه ده‌به‌ن، من له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ده‌پرسم ئه‌گه‌ر پارتێک هۆشیاری سیاسی ئه‌وه‌نده لاواز بێت ڕه‌نگێکی هه‌ڵه بۆ حیزبه‌که‌ی هه‌ڵبژیرێت یاخود له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان واز له ده‌سه‌ڵا ت نه‌هێنن و به لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت له چی به‌ره‌یه‌کدا بن، چۆن متمانه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه یاخود ده‌توانن کوردستان به باشی به‌ڕێوه ببه‌ن.
زۆر نمونه ی دیکه ش هه‌ن له جیهان دا وه‌ک مۆدێراته‌کان و لیبراڵیه‌کان و پارته مه‌سیحیه‌کان که‌وا هه‌ڵگری ڕه‌نگی شینن به‌کاڵ و تۆخه‌وه، له هه‌ندێک شوێنی دیکه‌ی جیهانیشدا وه‌ک فنله‌ندا پارته بۆرژوازیه‌کان هه‌ڵگری ڕه‌نگی سپین ، له ئه‌مریکا دیموکراتیه‌کان که‌وا له چاو کۆماریه‌کان خۆیان به چه‌پی ڕاستڕه‌وه‌کان ده‌زانن بۆیه هه‌ڵگری ڕه‌نگی سورو شینن، زۆر پارت ڕێکخراوی تریش هه‌ن که‌وا ناوی پارته‌که‌یان هه‌ڵگری ڕه‌نگێک له ڕه‌نگه‌کانی سروشته وه‌ک پارتی سه‌وز که‌وا خه‌باتیان هه‌وڵدانه بۆ داکۆکی کردن له سروشت ، به‌رده‌وام ئاماژه به خراپ بوون و تێکدانی که‌ش و هه‌واو سروشت ده‌که‌ن له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ، به‌هه‌مان شێوه‌ش له دونیای ئیسلامدا ڕه‌نگی سه‌وز ده‌لاله‌تێکی گرنگ و مێژووی هه‌یه‌و سیمبولی به‌شێک له ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کانه، بۆ نمونه سعودیه‌و پاکستان و ئێران و جهزائیرو لیبیا‌و عێراق و.....هتد.
چه‌ندین پارتی جیهانی دیکه هه‌ن هه‌ڵگری ڕه‌نگی قاوه‌یی و ڕه‌شن و له نێو جه‌ماوه‌ردا به پارته ڕه‌گه‌زپه‌رست و ڕاسیسته‌کان ناسراون وه‌ک نازیه‌کان و فاشیسته‌کان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

