دکتۆر دلاوهرێش مه‌لائیکه‌ت ده‌رنه‌چوو
18/04/2010, 12:00 (GMT+1)

1. دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری دا که کۆلێژی پزیشکی و دهرمانخانسازی زانکۆ ئه‌هلیه‌کان دا بخات، بڕیاره‌که داوای له قوتابیه‌کان کرد پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و کۆلیژه‌ی که له قبول مه‌رکه‌زی لێی وهرگیرابوونک به‌لام به قودره‌تی قادر قوتابیه‌ک گوازرایه‌وه بۆ کۆلیژه ئه‌ندازیاری له زانکۆی سهلاهاددین که‌چی نمرهکاشی له‌و کۆلیژه وه‌رنه‌گیرابوو و خۆی له زانکۆی کۆیه وه‌رگیرابوو. باوکی ئه‌م قوتابیه ناوحی کانهبیه.
2. کوڕی نه‌ژاد عه‌زیز سورمی بڕوانامه‌یه‌کی بچوکی له به‌ریتانیا وه‌رگرتووه که‌چی که لیژنه‌ی یه‌کسانکردنی بڕوانامه‌کان له وه‌زاره‌ت بڕوانامه‌که‌ی به بکالۆریۆس یه‌کسان نه‌کرد ئه‌وا لیژنه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و منداڵکاره‌یه‌کی له جێگای دانا که ناسیاوی خۆیه‌تی و له له‌نده‌ن تازه خوێندنئی ته‌واو کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌که‌ی کورڕه‌که‌ی نه‌ژادی بۆ یه‌کسان بکات.
3. قوتابیه‌کی ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازی له کۆلیژێکی ئه‌ندازیاری زانکۆیه‌کی ئه‌هلی وه‌رگتووه که ئه‌مه‌ش به پێی یاسا نابێت.
بۆیه با به دکتۆر بڵێم که‌س ماهلائیکهت نیه و هه‌مووتان هه‌ر له یه‌ک قوڕ دروست کراون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

