
بەرهەم ێالحی بەناو دكتۆر لە سەرەتای سەرهەلدانی لەناو یەكیتیدا زۆر بە خیرایی سەركەوت و ئەستیرەكەی گەشایەوە بەهۆی ئەوەی لە ئەمریكا دەزیا و لیپرسراوی مەكتەبی یەكیتی بوو. بەلام كاتی گەرایەوە كرا بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیدارەی سلیمانی بۆ كپ كردنەوەی دەسەلاتی كۆسرەت رەسول و لیدانی منافسە گەورەكەی مام جەلال ئەوەندەی تر ئەستیرەكەی گەشتر بوو , وە كاتیك كرا بە جیگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدا دەوریكی گرینگتری پی درا بەلام كە هیرۆ خان هینرایە گۆرەپان و د.بەرهەمیش لەو كەسانە بوو زوو لە خۆی دەرچوو كۆمەلیك هەلەی نالەباری كرد بەوەی چەند برادەر و خەلكیكی بی ئاستی خزاندە وەزارەتەكانیەوە لە حێەكەی یەكیتی. وە برادەرە گەندەلەكانی بەریتانیا و ئەمریكای لەناو دەزگاكانی حوكمەت توند كرد ئیستا نەك ئەم پیاوە بووە بە مایەی دواكەتن و سەرئیشە. رۆز بە رۆز شاری سلیمانیش بەهۆیەوە لە پاشەكشەو دووا كەوتنە بە چاو شارەكانی هەولیر و دهۆك و دەوروبوروكانیانەوە ئەوەتا هەزاری بی كاری و بیزاری تەنگی بە دانیشتوانی شارەكەو گەنجی هەلچنیووە نەك هەر ئەوەندە بەلكو ئیستا شاری هەولیریش توشی سستی و خاوبوونەوە بووە وە پرۆزەكانی لە پاشەكشە دان. ئەگەر بیت و كار بەو شیوەیە بیت هەولیریش دەبیتە بەقوربانی ئەم پیاوە سەر قۆزی بن ئالۆزە بۆیە ئەستیرە كزەكەی تا زوو بكوزیندریتەوە درەنگە لەبەر ئەوەی هیچی پی نەماوە تەنها پیكەنینە بی ماناكەی...!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست