له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی...
17/08/2010, 12:00 (GMT+1)

- له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیارماندا به به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی (ملازم) ئه‌لیف کوڕی باو بۆ پله‌ی (رائد) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (باو)ی باوکی کاتی خۆی موسته‌شارێکی قاره‌مان بووه .
- له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیارماندا به ره‌وانه کردنی (جیم)ی کوڕی (دال) بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کــــــــردن له‌بـــه‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو تووشـــی (سه‌رئێشه)یه‌کی تووند بووه و له ناوه‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ری نییه (له راستیدا سه‌ر ئێشهکهش درۆیه‌کی شاخداره و ناو براو له گوێزی هه‌ورامان ساغتره و بۆ که‌یف و سه‌فا ره‌وانه کراوه) .
- له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیارماندا به خانه‌نشینکردنی ئه‌م دوو ناوه‌ی خواره‌وه به پله‌ی (مقدم) و ئیستیسنا بکرێن له ته‌مه‌ن و خزمه‌تی سه‌ربازی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوالێخۆشبووی باپیره‌یان کاتی خۆی بێ ئه‌وه‌ی مه‌له‌وانی بزانێ له ئاوی (ئاراس)ی داوه .
- له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیارماندا به دامه‌زراندنی ئه‌م (25) بیست و پێنج ناوه‌ی لیستی هاوپێچ به پێشمه‌رگه وه‌کوو حیمایه‌ی وه‌زیری خانه‌نشینکراو فڵانی کوڕی فڵان له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیری ناوبراو له شه‌ڕی ناوخۆدا (عدد قازفه) بووه .
ئه‌مه دڵۆپێکه له ده‌ریای ئه‌و بڕیهرانهی له به ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ده‌رده‌چن ، ئاخر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یانی به‌رژه‌وه‌ندی تاک به تاکی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه ، به‌ڵام تۆ بڵێی به‌رژه‌وه‌ندی بابایه‌کی تووشبو به شێرپه‌نجه‌ی کرێچییه‌تی که‌وتبێته کامه دێری ناو ئه‌م بڕیارانه‌ی رۆژانه له (به‌رژه‌وه‌ندی گشتی)دا ده‌رده‌چن ، ئاخر ئێوه و خوداتان ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه یان تا سه‌ر ئێسقان گه‌نده‌ڵی !! .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

