تاكه‌ى نه‌وشيروان مسته‌فا ، هێرۆ و تالَهبانى ناناسێ . هێرۆ و سيسته‌مى ته‌ندروستى كوجا مه‌رحه‌با !!
29/04/2010, 12:00 (GMT+1)

مانگێك بەر لەهەڵبژاردنى 7 ى 3 / 2010 ى پەرلەمانى عێڕاق لەنووسینێكماندا كەڕۆژى 5 ى 2 ى 2010 بڵاوبوویەوە و ئێستاش لەئەرشیفى نووسینەكانماندا ماوە لەكوردستانپۆست ، لەبڕگەیەكى نووسینەكەماندا ئەوەمان بەهەموو لایەك ڕاگەیاند كەوا بنەماڵەى تاڵەبانى و هێرۆى برایم ئەحمەد چوار پسپۆڕى ئەمریكیان هێناوە بۆ هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردن كەئیش لەسەر سایكۆلۆجیەتى تاكى كوردى بكەن و بەم شێوەیە هەواڵەكەمان بڵاوكردەوە ..
((ئەوەى كەئێمە زانیومانە ئەو كۆبوونەوانە سەبارەت بەهێنانى ئەو چوار دكتۆرە پرۆفیسۆرە ئەمریكیە دەروونناسیەیە كە قوبادى كوڕى جەلال تاڵەبانى بە چوار ملیۆن دۆلار لەئەمریكا هێناونى تا لەم بانگەشەى هەڵبژاردنەدا ئیش لەسەر سایكۆلۆجیەتى تاكى كوردى بكەن و بەرنامەى تایبەت بۆ هەڵبژاردن بۆ كوردسات و گەلى كوردستان دابنێن و سەرنجى خەڵك ڕابكێشن ئەمانەیان بەتاهیرهەورامی ناساندووە و ئەو لەگەڵیان دانیشتووە ، ئاخر ئەمانە ئەمە لەهەگبە و بەرنامەیاندایە ئێستا)) ...
ئەوەى ئێمە مەبەستمانە ...
دوایى دوو مانگ لەبەسەرچوونى هەڵبژاردنەكان و زیاتر لە سێ مانگ لەبەسەرچوونى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان بەڕێز نەوشیروان مستەفا تازە بەتازە دێ لەدوا دیدارى بەرنامەى ڕووبەڕووى كەى ئێن ئێن باسى ئەم بابەتە ئەكات و لەوەڵامى پرسیارێكى كەناڵەكەیاندا ئەڵێ ...
KNN: چاودێرانی سیاسی پێیان وایه له دوای 25/7ه‌وه، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه روبه‌ڕوی ئێوه بونه‌وه له توندویژی و سزای سیاسی، زۆر زۆر توندتر بوه‌ته‌وه، ده‌كرێت بزانین كه دیارترین سزای سیاسی چی بوه كه به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئێوه ئه‌نجام دراوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له هه‌ڵبژاردنی 25/7 دا، ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی مونافه‌سه‌ی ئێمه‌یان ده‌كرد، پێیان وابو كه ئێمه هێزێكی بچوكین و ژماره‌یه‌كی كه‌می كورسیه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنین، له‌به‌رئه‌وه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر مه‌سه‌له‌كه‌یان به جدی وه‌رنه‌گرتبو، به‌ڵام كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌رچو، ئه‌وكاته بابه‌ته‌كه‌یان به‌جدی وه‌رگرت، له‌به‌رئه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی خۆیان چاكتر ئاماده‌كرد.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌توانین له‌سه‌ر دو ئاست بڕوانین بۆئه‌وه‌ی دیاری بكه‌ین به‌رامبه‌ر به‌ئێمه چیانكردوه، یه‌كێكیان ئاستی راگه‌یاندنه، كه جه‌نگێكی سایكۆلۆژی زۆر توندوتیژ و خه‌ستیان به‌رامبه‌ر به ئێمه له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندا به‌كارهێنا، ده‌توانین بڵێین كه جه‌نگێكی زۆر به شده‌ت دژی ئێمه به‌رێكرا، من پێشم وایه كه پسپۆڕی بیانی و بێگانه‌یان هێنابو بۆ ئه‌وه‌ی له‌و جه‌نگه سایكۆلۆجیهدا هاوكارییان بكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعیش، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت "ئیرهابی حكومه‌تی"، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هات و پێیان كراوه به‌هه‌مو شێوه‌كان ئیرهابی حكومهتییان به‌رامبه‌ر به دۆست و لایه‌نگره‌كانی ئێمه به‌كارهێناوه هه‌ر له‌وه‌ی كه خه‌ڵكیان ده‌ركردوه و له‌شوێنێكه‌وه گواستویانه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه بۆئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت یان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوه، هه‌ر له‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌كه‌سوكاری كردوه، هه‌ر له‌وه‌ی كه هه‌ندێك جار ئیغرائاتیان كردوه، ئه‌وه‌ی كه كوردی كۆن پێیان وتوه "گفت و گه‌ف"، واته له‌لایه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه و له‌لایه‌كه‌وه به‌ڵێن... هه‌مو ئه‌وانه‌یان به‌كارهێناوه.
بۆیە ئێستا حەقى خۆمانە بپرسین بۆ ئێستا نەوشیروان مستەفا دێ باسى ئەم بابەتە ئەكا ؟ خێرە ئێستاشى لەگەڵ دابێ بەڕێزیان ئەمانەى هەر نەناسین و چەند مانگ دواى ڕووداوەكان ئەزانێ ئەمانە خەریكى چین ؟ بۆ لەهەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردن ڕاگەیاندنەكانى بزوتنەوەى گۆڕان باسیان نەئەكرد و خەڵكیان لەم پیلانە گڵاویانەى بنەماڵەى جەلال و هێرۆ ئاگادار نەئەكردەوە ؟بەبڕواى ئێمە ئەبێ نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەى گۆڕان هەموو سات و ڕۆژێك ئاگادارى ئەمانەبن ، چونكە ئەمانە ئێستاش هەر خەریكى پیلانى لەناوبردنى ئەو میللەتە و دەستگرتن و هێنانى دوژمنانن بۆسەر خاكى پیرۆزى كوردستان ....
سەیرى ئەم وێنەیەش بكەن ..
لەهەمووشى سەیرتر كەئەمانەوێ وەبیر هەموو لایەكى بهێنینەوە سەیرى ئەم وێنەیەیى خوارەوەش بكەن و بزانن ئێمە لەڕابردوو ڕاستمانە فەرمووە دەربارەى تاهیرهەورامى و هێرۆ یان نا ؟ تاهیرهەورامى كارەكەرى هێرۆى برایم ئەحمەدە یان نا ؟ لەلایەن ئەوانەوە دانراوە یان نا ؟ .

((ئەمە وێنەى خەمخۆرانى ئەنفالە كاتێك لەناوەڕاستى ئەم مانگە و لەیادى ئەنفال سەردانى گەرمیانیان كرد و فرمێسكى تیمساحیان هەڵڕشت و سڵاو و ڕێزیان بۆ سوڵتان هاشم و نزار خەزرەجى و تاریق ڕەمەزان نارد)) .
گروپى چیایى كوردستانپۆست .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

