رێكخراوی YADC چه‌ندین ڕێوشوێنی گوماناوی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا ده‌كات
02/03/2010, 12:00 (GMT+1)

له گرنگرترین ئه‌و گومانانه‌ی كه ئه‌و ڕێكخراوه ده‌یخاته ڕوو دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كانی ده‌نگدانه به فه‌رمانی حیزبی به‌جۆرێك زۆربه‌یان سه‌ربه هه‌ردوو حیزبی ده‌سته‌ڵاتن.
ده‌قی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی ڕێكخراوی YADC:
ئاگاداركردنه‌وه‌ی
رێكخراوی YADC سه‌باره‌ت به‌و رێوشێنهگوماناویانهی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌یكات ساخته كار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7/3.
- رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
- رێكخراو و چاودێره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
- میدیای ئازاد
- حیزبیه سیاسیه‌كان
- ناوه‌ند و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
رێكخراوی YADC وه‌ك رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ناحكومی كه له‌سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا به سه‌دان چاودێری هه‌بووه, له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا زیاتر له(500) چاودێری له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌شداری چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئومێدی گشت خه‌ڵكی كوردستان و ناوه‌نده سیایی و مه‌ده‌نی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه ئه‌وه‌یه, كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به شێوه‌یه‌كی ئازاد‌و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاد و دیموكراسیدا به‌رێوه بچێت و هاوڵاتیان ئازادانه نوێنه‌ره‌كانی خۆیان هه‌ڵبژێرن . له لایه‌كی تره‌وه گشت ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن و حیزبیه سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی ساخته‌كاریان هه‌یه‌و به‌رده‌وام هۆشیاریان داوه .
بۆیه ئێمه وه‌ك رێكخراوێكی مه‌ده‌نی و NGO هه‌موو ناوه‌نده ناوخۆیی و نێوده‌وله‌تیه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له‌و رێ‌و شوێنه گوماناویانه‌ی كه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ده‌نگده‌ران گرتویانه‌به‌ر:
وه كو دانانی بنكه‌ی(نقل سكان) گواستنه‌وه‌ی دانیشتوان و (دعم البیانات) بۆ ئه‌وانه‌ی ناویان نیه، له‌گه‌ڵ چاپكردنی (8) ملیۆن كارتی زیاده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیرا ق و بونی تێبینی له‌سه‌ر ئاسان سرینه‌وه‌ی مه‌ره‌كه‌به‌كه, به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كه‌ن, هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌وانه‌ی فۆرمی خۆراكیان نیه‌و دانانی به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌كان به فه‌رمانی حیزبی و به‌جۆرێك زۆریان سه‌ر به حیزبی ده‌سه‌لاتن.
ئه‌مانه‌و چه‌ند ئاسانكاری گوماناوی تر كه رێگه خۆشكه‌رن بۆ شێواندنی پرۆسه‌كه. بۆیه وه‌كو رێكخراوی YADC سه‌رسورمانی خۆمان ده‌رده‌برین و بروامان وایه كه زۆربه‌ی ئه‌و ئاسانكاریانه به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاته‌و له به‌رژه‌وه‌ندی دهسهلاَتن ،و داواكارین هه‌موو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تی و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ ئه‌م پرۆسه‌یه رێره‌وی ئاسایی خۆی وه‌ربگرێت و ئه‌م سه‌رنجانه‌ی ئێمهبهههند وه‌ربگرن و رێگه نه‌درێت ئه‌م جاره‌ش ئه‌زموونی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان رهشبكهن, له پێناو به‌رژه‌وندیه حیزبیه تهسهكهكانی خۆیان. رێكخراوه‌كه‌مان باوه‌ری وایه هه‌موو لیسته‌كان ئاساییه كێبركێی خۆیان بكه ن و بگه‌نه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پراكتیزی دیموكراسیانه‌ی پرۆژه‌كانیان بكه‌ن, نه‌وه‌كو پرۆسه‌كه له‌كه‌دار بكه‌ن و بیخه‌نه ژێر پرسیاری چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.
رێكخراوی YADC
كوردستان سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

