سەرۆك كۆمارى عێراق لە سەر جادەكان چى ئەكا!؟
05/07/2009, 12:00 (GMT+1)

لەمانە هەموو خۆشتر ئەوەیە كە سەرۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ بەڕێز (جەلال تاڵەبانى) هەر رۆژەى لەگەڵ خەڵكى شارۆچكەیەكدا خوانى نیوەڕۆ ئەكاتەوە... سەرۆك كۆمارى عێراق ئەوەى یەكێـتىو پارتى نەبێت مەرحەبایى ناكات!!! سەرۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ ئەوەى 5 بە 4 نەبێت ماچى ناكات!!!؟؟
ئەرێ سەرۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ لەسەر جادەكان چى ئەكا؟؟؟
وێنەیەكیم لە ژێر هەردوو دوو قاچى منداڵێكى سەهۆڵەكەى سلێمانیدا بینى... "سەرۆك زێڕە... نا سەرۆك كۆمار بۆ فرۆشتن، تاڵەبانى بە 1000 دینار"، ئەو منداڵە هاوارى ئەكرد...
بیستم وتیان جەماعەتى توركمانەكانیش بەیاننامەیەكیان دەركردووە و وتوویانە سەرۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ بیرى چۆتەوە كە سەرۆكى عێراقێكە هەر ڕۆژەى 1000 كەسى بە تەقینەوە ئەكوژرێن، بیرى چۆتەوە كە ئەمارەتى وڵاتێكى بە دەستە سەرو بنى نیە؟؟؟ دیسانیش بیرى چۆتەوە كە ژنەكەى خانمى یەكەمى عێراقەو خۆى باوكو خانمەكەى دایكى نزیكەى 20 ملیۆن كەسە؟؟؟ هەر بە ڕاست چۆن بیرى بخەینەوە كە 20 ملیۆن كەس لە فیفتى بە فیفتى كوردستان زیاترە.. ئەبێت حساباتى جەنابى سەرۆك هیندە تیژ بێت ئەم حسابانە بزانێت!!! ئەى بۆ وا ئەكات؟؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

