شێرکۆ بێکه‌س: شاعیری 600 مه‌تری!!!
05/08/2010, 12:00 (GMT+1)

نازانم، که‌سێک چۆن زات ده‌کا نه‌ک هه‌ر خۆی به شاعیر بزانێ ، به‌ڵکو لافی کوردایه‌تی و هه‌ژاردۆستی و دادپه‌روه‌ریش لێ بدا، که له سوێد ته‌قاویتی هه‌بێ، ته‌قاویتی چه‌ند ڕۆژێک وه‌زیری و چه‌ند ڕۆژێک په‌رله‌مانتاری و مووچه‌یه‌کی ده‌سگای سه‌رده‌م و 10000 دۆلاری حه‌رامی تاله‌بانی و سه‌دان هه‌زار دۆلار مانگانه‌ی حکوومه‌تی بێ ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرێ، ئه‌وسا به‌رامبه‌ر کاک شوان ئه‌حمه‌د ڕووقایمانه دیفاع له خۆی بکا و بڵێ من ته‌نیا 600 مه‌تر زه‌ویم وه‌رگرتووه!!! من به دووری نازانم شێرکۆ چه‌ند مووچه‌یه‌کی تریشی هه‌بێ، بۆ نموونه: مووچه‌ی ئه‌ندامیه‌تی سه‌رکردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی، چونکه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تییه و ئه‌گه‌ر له بیرمان بێ له نامه‌که‌یدا بۆ جه‌لال تاله‌بانی به " هه‌ڤال مام جه‌لال" بانگی ئه‌کا!!! سه‌یره که‌سێک خۆی به شاعیر بزانێ ، که‌چی به زمانی حیزبییانه موخاته‌به‌ی سه‌رۆک حیزبێکی مافیایی بکا!
زه‌وی وه‌رگرتن، پیسترین کولتووری له کۆمه‌لگه‌ی کوردستاندا خولقاند. ئه‌م کولتووره به‌عس دایهێنا، به‌ڵام بنه‌ماله‌ی مه‌سعوودی تیرۆریست و جه‌لال ئیبداعیان تیا کرد! هه‌رزانتری شیوه‌ی به‌رتیله و ده‌یبه‌خشنه‌وه. زه‌وی خه‌ڵک داگیر ده‌که‌ن و خه‌ڵکی نه‌فسنزمی پێ ده‌که‌ن به کۆیله. له کاتێکدا، ده‌یان هه‌زار لاوی کورد بێماڵن، بێخانوون، زه‌لامی ملئهستوور ملئهستوور به ناوی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری حیزب ئه‌و به‌رتیله وه‌رده‌گرن و شه‌رمیشیان پێی نییه.
که‌سانی وه‌ک شێرکۆ و به‌ختیار عه‌لی و تاقمه‌که‌ی قه‌ت له خۆیان ناپرسن، ئه‌رێ خێره ده‌یده‌ن به من و نایده‌ن به که‌سێکی تر؟ ئه‌رێ خێره من ئه‌و هه‌موو خێر و بێره‌م به‌ر ده‌که‌وێ، که‌چی هاوقهڵهمم هه‌یه، که له من که‌متر نییه، به هه‌زار شه‌ره‌شه‌ق نانی ده‌ست ده‌که‌وێ؟
مێژوو نابێ نه ئه‌مان له بیر بکا نه ئه‌وان. گه‌لی کوردستانیش نابێ چیدی حیسابات تێکه‌ڵ بکا. ده‌بێ که ناوی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان ڕیز ده‌که‌ین بزانین هه‌ر یه‌که‌یان له چ خانه‌یه‌ک داده‌نێین. کێ له به‌ره‌ی گه‌له و کێ له به‌ره‌ی دوژمنانی گه‌ل.
من هه‌ر جاده‌ی 60 مه‌تریم بیستبو، به‌ڵام ئێستا شاعیری600 مه‌تریشم گوێ لێ ده‌بێ!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

