له‌ژێر کاریگه‌ری ووتارێکی کوردستانپۆستدا؛ نێچیرڤان بارزانی کاندیدێکی پارتی له لیستی هاوپه‌یمانی دوورخسته‌وه
20/02/2010, 12:00 (GMT+1)

شیاوی باسکردنه له ساڵی 2005یشدا (فازیلی مه‌لیح) به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ (فازیل میرانی) کۆنه به‌عسییه‌کی وه‌ک (دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج)یان له ئه‌مریکاوه هێنایه‌وه و کردیانه ئه‌ندام په‌ڕله‌مان، که کاتی خۆی له‌سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاکاندا به نمره‌ی 50 و تزکیه‌ی حیزبی به‌عس له کۆلێژی ئه‌ندازیاری زانکۆی سلێمانی وه‌رگیرابوو، پێش ڕاپه‌ڕینیش هه‌ردوو پۆستی (نه‌قیبی ئه‌ندازیارانی به‌عس) و (به‌ڕێوبه‌ری مختبری ئینشائی) هه‌بووه له سلێمانی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوانی ڕژێمی به‌عس وه‌ک (شێخ جه‌عفه‌ر و ڕفیق یاسر و ناسر حدیپی و عادلی شه‌باب)، ((بڕوانه ئه‌رشیفی کوردستانپۆست ژماره 2 که له خواره‌وه‌ی ئه‌م ووتاره نیشان دراوه)).
فازیل میرانی جگه له‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕۆڵێکی ئاشکرای هه‌بووه له دانانی (ئه‌حلام ئه‌سعه‌د)یش له لیستی هاوپه‌یمانی ساڵی 2005دا، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌ڕله‌مانی کوردستانیش که له 25/7/2009 به‌ڕێوه‌چوو، زۆر هه‌وڵی دا (که‌ژاڵ دزه‌یی) بکاته کاندیدی پارتی به‌ڵام (نیچیرڤان بارزانی) زۆر به توندی وه‌ڵامی دایه‌وه و ڕه‌فزی کرده ((بڕوانه ئه‌رشیفی کوردستانپۆست ژماره 3 له خواره‌وه نیشاندراوه)).
ئه‌وه‌ی تایبه‌تیش بێت به‌م ئیجرائهتهی (نێچیرڤان بارزانی) به لابردنی (به‌یان ساڵح حسێن) هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه‌ی نزیک له (سه‌رباز هه‌ورامی)یه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که له‌دوای ئه‌م ئیجرائاته‌وه خودی (فازیڵی مه‌لیح) به‌رپرسی لقی 21ی پارتی دژایه‌تییه‌کی سه‌ر سه‌ختی (ئاری قه‌ره‌داغی) ده‌ست پێکردووه، چونکه زۆربه‌ی نهێنیه‌کانی لای (نێچیرڤان) ئاشکراکردووه،، له ساڵی 2006یشدا هه‌ر خودی(فازیلی مه‌لیح)بوو له‌سه‌ر دانانی (درهخشتان محمد فه‌ره‌ج) تووشی کێشه و گیروگرفتێکی زۆر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له کارگێڕانی ئه‌و کاته‌ی لقی چوار (سیروان باپیر) و (که‌ریم ڕۆژ) بوو چوونکه زۆر به ئاشکرا ڕابردووی (دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج)یان له کۆبوونه‌وه‌ی لقدا بۆ هه‌مووان باسکردبوو وه ڕاپۆرتیشیان گه‌یاندبووه پاراستن.
خوێنه‌ری به‌ڕێز:
بۆ ئه‌وه‌ی گشت لایه‌ک دڵنیابن له زانیارییانه‌ی که له کاتی خۆیدا له 6/12/2009دا له نێو ووتاره‌که‌ی کوردستانپۆستدا بڵاوکرایه‌وه به پێی به‌ڵگه‌یه‌کی دۆکۆمێنتی بووه که بریتی بووه له نووسراوێکی ده‌زگای گشتی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان که ئاراسته‌ی لقی چواری پارتی کردووه له سلێمانی (بڕوانه ئه‌رشیفی کوردستانپۆست ژماره 4 که له خواره‌وه‌ی ئه‌م ووتاره نیشان دراوه)، وه له‌و نووسراوه‌دا لیستی کۆتایی ناوی کاندیده‌کانی پارتیان له سنووری ئه‌و لقه‌دا دیاری کردووه، وێنه‌یه‌کی ئه‌م نووسراوه‌ش دراوه به (مه‌کته‌بی سیاسی) و (مه‌کته‌بی سه‌رۆکی) پارتی، وه به‌رواری ئه‌م نووسراوه‌ش ڕۆژی 14/11/2009یه، وه ئه‌وکاته کوردستانپۆست له پێناوی سه‌لامه‌تی ژیانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی که نووسراوهکی بۆ ناردووین به پێویستمان نه‌زانی بڵاوی بکه‌ینه‌وه.
فه‌رموون ئه‌مڕۆ به چاوی خۆتان ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ببینن بزانن چۆن (فازیل میرانی) و دار و ده‌سته‌که‌ی له نێو پارتی دیموکراتی کوردستان دا به نیاز بوون کۆنه به‌عسی وه‌ک ڕه‌فیقه (به‌یان ساڵح حسێن) بنێرنه په‌ڕله‌مانی عێراقی، به‌ڵام ئاشکراکردنی ئه‌و فه‌زاحه‌ته له لایه‌ن کوردستانپۆسته‌وه له ڕێگای ووتارێکه‌وه که له 6/12/2009دا بڵاوکرایه‌وه بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و گه‌یاندنی ئه‌و ووتاره‌ش له لایه‌ن (ئاری قه‌ره‌داغی)یه‌وه به ده‌ستی (نێچیرڤان بارزانی) بوونه هۆی دوورخستنه‌وه‌ی ناوی (به‌یان ساڵح حسێن) له دوا ساته‌کاندا، پاش ئه‌وه‌ی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانیش له به‌رواری 10/2/2010 تێکڕای ناوه‌کانی له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌یانه‌وه بڵاوکرده‌وه (بڕوانه تێكڕای ناوه‌کان- لیستی کاندیده‌کان - وه‌ک له خواره‌وه نیشان دراوه زماره 5)، زۆر به ئاشکرا دیاره که ناوی (به‌یان ساڵح حسێن) ده‌رهاتووه، چونکه ناوه‌کانی تر وه‌ک خۆی ماونه‌ته‌وه (کاندیده‌کانی پارتی).
سه‌رچاوه‌کان: ئه‌رشیفی کوردستانپۆست
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=03c8685b
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/pdkparlamanter.pdf
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5947e1ef
https://www.kurdistanpost.com/biz/pdf_files/kp-bayan.pdf
https://www.kurdistanpost.com/biz/pdf_files/kanditi_perlemai_iraqi2020.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

