قیاده کورده‌کانمان بۆ وا ده‌که‌ن ئه‌مه له پێناو چی ؟!
08/03/2009, 12:00 (GMT+1)

یان ئه‌وه‌تا با خۆیان یه‌کێتیه‌کی تر دروست بکه‌ن و له‌یه‌ک چوارچێوه‌و ڕێکخراودا خۆیان ڕێک بخه‌ن و هه‌ردوولایان له پێشبڕکێدابن بۆ خزمه‌ت و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵک وکۆمهڵگاکهیان ، چونکه دروستبونی یه‌کێتیه‌کی تر زۆر باشتره له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێ که‌سیتری نامۆ لای خه‌ڵکی کوردستان و گومان له ڕابردوو دڵسۆزیان ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و له‌م درزانه‌وه خه‌ڵک فریو بده‌ن ، ئه‌مه‌ی که جه‌نابتان ئه‌یکه‌ن جگه له زه‌ره‌ری خۆتان و به فیڕۆدانی ره‌نج و خه‌باتتان و نه‌هامه‌تیه‌کی تر بۆ خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاکه‌تان چیتری لێده‌که‌وێته‌وه و چ هیوایه‌کی هه‌یه ؟!
ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه له خۆ گرتن ئاسایی یه‌و پیرۆزه هه‌ر بووه‌و هه‌ر ده‌شبێ به‌ڵام نه‌گاته سنور به‌زاندن و سوکایه‌تی به یه‌کتری و بێ متمانه‌یی لای خه‌ڵک و به فیڕۆدانی خوێنی شه‌هیدان و قوربانیان ، وه زۆر جێ ی داخیشه که تاکو ئه‌مڕۆ به‌و هه‌مو دهسکهوتانهشمانهوه هێشتا هه‌ر نه‌مانتوانیوه به‌و جۆره بین که هه‌ر هیچ نه‌بوایه یه‌کگرتوو دوژمن له‌رزێن بین!
وه جێ ی داخه که تاکو ئه‌مڕۆ لای دوژمنانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کامان ئه‌وه‌نده‌ی که جێ ی گاڵته جاڕی و پێکه‌نینین که‌متر بوینه‌ته چقڵی چاویان و گه‌یشتن به ماف و داخوازیه‌کانمان .
ئاخر پێم ناڵێن کێ به‌قه‌د کورد خانه‌دان ومیوان دۆسته ؟ کێ هێنده‌ی کورد قوربانی و خوێنی ڕژاوه‌و ئه‌مه‌نده دوژمنی هه‌یه ؟! بێگومان که‌م که‌س که‌م میلله‌ت، به‌ڵام ئێمه به‌م کارانه‌ی ئێستامان خۆ به جیهان ئه‌ناسێنین که که‌س وه‌ک ئێمه له‌ناو یه‌کترا ناکۆک و له‌گه‌ڵ یه‌کترا نا ته‌باو دوبه‌ره‌کی و پڕله مل ملانێ نیه !!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

