
پێشبینیەكى رۆژنامەوانیە بۆ هەڵبژاردنى ئەمجارەى سەرۆكێك بۆ سەرۆكایەتى هەرێم مەسعود بارزانیش كاندیدى لیستى كوردستانیە پلەى ئەندازیاریشى هەیە شان بەشان كاندیدەكانى دیكە لە ململانێدایە بۆ پۆستى سەرۆك هەرێم، هەرچەندە ململانێكە ئێستا لەنێوان چەند دكتۆرێك و ئەوى ئەندازیار دایە، بەلام بۆچوونێكى زۆر هەیە جارێكیدى جەنابى ئەندازیار حوكمڕانیمان بكات، چونكە كاندیدەكانیتر هێندە ناسراو نین لەئاستى دەرەوەو ناوەوەى كوردستان، لەگەڵ ئەوەى خەڵكى زۆر پێیان خۆشە جەنابى ئەندازیار دەرنەچێ، پۆستەكە یەكێ لەو دوو دكتۆرە بێت تا بزانین ئەوان چیمان بۆ دەكەن، ساڵانێكە ئەندازیار حوكمى ووڵات دەكات، ووڵات هیچ گۆڕانكاریەكى واى بەخۆوە نەبینیووە، بەڵام زۆرێك رۆژنامەنووس و چاودێرى سیاسیش پێیان وایە گەر جارێكیتر بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم جەنابى ئەندازیار دەرنەچێت گومانێكى گەورەى شەڕى كورد و كورد هەڵدەگیرسێ، ئەگەرچى جەنابى ئەندازیار دەرچێت و دەرنەچێت زۆرمەحاڵە دەسبەردارى پۆستى سەرۆكى هەرێم بێت، بەڵام هەڵبژاردنیش یاریەكى سیاسیەو خەڵكى سەرقاڵ دەبێت، بۆیە ئەو پۆستە لە ئەجەلەوە هى ئەوەو وەكو ئەو منداڵى یارى دوو گۆڵى نازانێ یارى دەكرد كەسیش دەرى نەكرد لەیاریەكە چونكە تۆپەكە هى خۆى بووە، ئیدى ئێمەش خۆشیمان بێت ناخۆشى ئەو خۆى پێ خاوەن ئەو پۆستەیە، جا ئێمەش چاوەروانى هەڵبژاردن و هەراى هەلبژاردنداین، ئاخۆ خاوەن تۆپ جەنابى ئەندازیار دواى هەژدەساڵ سەرۆكایەتى لە كوردستان ئەیباتەوە یان ئەدۆڕێت (ئاخۆ جەنابى ئەندازیار ئەیباتوە یان ئەدۆڕێت) .
كەركوك
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست