بۆ هاوارەکانمان زاهێڵەی نەبوو لای ئێوە
07/03/2011, 12:00 (GMT+1)

گەرئێمە سەیری نموونەی خۆپیشاندانی گەنجەکانی میسر بکەین هەر هوونەرمەندێک کە زۆر خۆشەوویست بوو لە لای میللەتەکەیان و جەماوەریەکی زۆری هەبوو لە پێشڕاپەڕینەکەیاندا گەر پشتگیری خۆی زۆر بەزووی بۆ خۆپیشاندانەکەیانی ڕانەگەیاندایە گەنجەکان بڕیاریان دەدا و بڵاویان دەکردەوە کە چیتر سەیری بەرهەماکەنیان ناکەن و گۆرانیەکانیان ناکڕن، نموونەش زۆرە یەکێکلەوانە (عمرو ژیاب) درەنگ بەیانی هەڵوێستی خۆی کرد، نەیان هێشت گۆرانی لە مەیدانی خۆپیشاندەراندا بڵێت و ووتیان زۆر درەنگ هاتی.
لەو گۆرانی بێژانەی کە هەم لە لای دەستەڵات خۆشەویست بوون و هەم لە لای ئێمەش وهەر (CD)یەکی دەردەچوو بەبێ بیرکردنەوە لەوەی کە بە پارەی ئێمەی میللەت کردوویەتی بەگەرمی چەپڵەمان بۆ لێدەدا ،وەک عەدنان کەریم تیپی سیمفۆنیای لە ئێرانەوە دەهێنا بەگەرمی چەپڵەمان بۆ لێدەدا بەبێ ئەوە بیربکە ینەوە بەپارەی کێ ؟ هەر بەپارەی ئێمەی میللەت بوو، ئەمانەمان بیردەچۆوەو هێشتا بۆی دەپاڕاینەوە کە هەر کەمە و غەدری لێدەکرێت و دەبێت زیاتر پارەی بدرێترێت بەڵام بەداخەوە دەرکەوت ئێمە ساویلکەو ئەوانێش ڕێوی. پارەو بەخشیشیان لە دەستەڵات وەردەگرت بێ ئەوەی ویژدانیان بجووڵێت..ئەی ئێمە چەپڵەمان بۆلێدەدان! بەداخەوە ئەوچینەی کە لە هەمووان خۆی بێنرختر ڕاگرت جگە لە چەند کەسێک نەبێت کە بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن چینی هونەرمەندان و نووسەران بوون. بە هۆی مێدیای سەرلێشیواو بێئاگای خۆمان خەریک بوو هونەرمەندێکی دڵسۆزی وەک بورهان مەجیدمان لە بیر دەکرد کە لە هەموو ڕەو و ئازارو نەهامەتیەکنماندا بەشدار بووە.
هەروەک هونەرمەند خالید ڕەشید لە ووتارەکەی بەردەرک سەرادا ڕای گەیاند کە نەهامەتی میللەت لە وچەند کەسەدا نیە کە دەستەڵاتیان بەدەست گرتووە بەڵکوو لەو هەموو ئەو بەناو هوونەرمەند و نووسەر و ڕووناک بیرانەیە کە بوون بە کۆڵەکەو بە چوار دەوری دەستەڵاتدا دایان کووتاوە دەیپارێزن. من پرسیاریان لێ دەکەم: دەتانەوێت گەر خۆپیشاندان سەرکەوت ئینجا بێن و سنگمان بۆ دەرپەڕێن؟ پلەو پارە چیە گەر ئێوە وەک مشک لە کوونەکانتانەوە نەتوان سەر دەربهێنن، چ هونەرمەندێکن گەر ئێوە دیمەنی هاوار و خوێنی زمناکۆ، پاکی وبێگەردی رۆحی گەرمیان، ڕێژوان، سوورکێو نەتان ووروژێنێت. بۆ دەبێت چیتر بڕواتان پێبکەن، گوێتان لێبگرین هەقی خۆمانە سوێند بخۆین نەگوێتان لێدەگرین و نە نووسیناکانیشتان ئەخوێنینەوە لە بچووکترین دەرگاوە بتانکەینە مێژووی ئەم میللەتەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

