لەبارەى راگەیاندنى یەكێتى یەوە جەلالیەكان مردوزیندونابێتەوە
08/09/2009, 12:00 (GMT+1)

دەزگاى راگەیاندنى یەكیتى لەوەتەى (ئازاد جندیانى) بۆتە لێپرسراوى تووشى ئەو عیلەتە بۆتەوەوتا گەیشتە سەر لێوارى مەرگ .ئێمە وەك ئەندام وكادیرانى نێو ئەو راگەیاندنە چەندین ساڵە پەیام وسكاڵامان ئاراستەى خودى (جەلال تالەبانى) وبەرپرسانى ترى یەكیتى دەكەین وپێیان دەلێین وەرن وەزعى راگەیاندن چاكبكەن وگۆران لەو مەكتەبەبكەن ئەگینا دواى لەدەستان دەچێ ودوایش سەرى هەمووتان دەخوا.چەندین جار رووبەروو لە كۆبونەوەكان وراپۆرت ونوسین ولابەلا پێمان ووتن ئەگەر (ئازاد جندیانى) لەو مەكتەبە نەكێشنەوە ئەو راگەیاندنە هەم سەرتان دەخواوهەم حەیاوئابروتان دەبا كەچى ئێوە هەر بێدەگیتان هەڵبژاردوهەر گوێتان بۆ تقریرە ساختەوهەڵبەستراوەكانى (جندیانى) ودارودەستەكەى ئەو گرت وواتان زانى دونیا شامى شەریفەوئێمەتان پێ بووختان چى وئەوانیشتان بە راستگۆ زانى !بەڵام شوكر وادەرنەچوو ئێمە راستگۆ بووین وئەوانیش واتا (جەلالیەكان) درۆزن وساختەچى ودزوداوێن پیس وپاشەڵ پیسبوون هەر لەبەر ئەوەش بوو ئەو راگەیاندنە مسداقیەتى نەماوەورۆژ بەرۆژیش سوكتروریسواتردەبێ ومۆرانە هەموو گیانى داگرتوەولەڕولاوازى كردوەوگەیشتۆتە سەر لێوارى مەرگ .
پێمان ووتن.............
*جندیانى دزوجەردەیەو داهات ونسریەى مەكتەب هەڵدەلوشێ وبەوە ناسراوە.
*جندیانى كاسبى بە داهاتى مەكتەب دەكاو مانگانە پارە دەدا بە براكانى بۆ ئیش پێكردنى لە كۆمپانیاكانییان.
*ندیانى تەكەتولات دەكاو ئەو كادیرانەى كە دەستەمۆى خۆى نەبن بەبیانوى جۆراوجۆر دەرییان دەكا وبۆیە ئێستا ئەزمەى كادیرە لەو راگەیاندنە.
*جندیانى مێبازى دەكاو لەئاست ئەو كچ وژنانەى كە قسەى لەگەڵ دەكەن وەك زەلیلترین مرۆڤ دەردەكەوێ ولە ژوورەكەى خۆیدا دەست بۆ ئافرەتان دەباوبەدرەوشتى لە ژێر وێنەكەى (جەلال تالەبانى) ئەنجام دەدا.
*جندیانى سێ فەوجى سەربازى وەهمى هەیە ومانگانە ئەو هەموو موچانە بۆ خۆى وەردەگرێ.
كەچى ئێوە هەر بێدەنگ بوون ،جندیانى وا خۆى نیشان دەدا كە (جەلالییە) دوایش بۆ مەبەست ومەسلەحەتى خۆى جەلالییەتى سوك وریسواكردوئاغاى تالەبانى توشى ئەو هەموو دەردومەینەتەكرد.دەك عافیەتت بێ جەلال تالەبانى ئەو هەموو دەردەو پیرۆزیشت بن كەسانى وەك جندیانى وئەوانى دى.تكاشت لێ دەكەین چیتر هەولمەدە یەكیتى چاك بكەیتەوە چونكە تازە مردوزیندونابێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

