<

ئێمە بێ ئەخلاق نین مستەفاى تەندروستى ڕانیە ، لەتۆ و وەزیر و مەڵبەند و قائیمقام و بەڕێوبەرەكەت ئازاترین .

06/03/2011, 12:00 (GMT+1)
زۆرن ئەو دەم ڕووت و ئینسانە نەفس نزمانەى كەوا فێركراون بەردەوام بەرامبەرەكانیان و خەڵك بە سووك و هیچ و پووچ بزانن ، ئەم دەسەڵاتە و ئەم دوو حزبە لەدوایى ڕاپەڕینەوە تەنها ئەم جۆرە كادیر و خەڵكانەیان بەرهەم هێناوە بەشێوەیەك هەموو فەرمانگە و شوێنێكى ئەم ووڵاتە كاول بووەیان پڕكردووە لەم جۆرە ئینسانانە كەخۆیان هەموو بەها ئەخلاقیەكانیان لەدەست داوە بۆیە لەچاوى خۆیانەوە سەیرى خەڵك و جەماوەر دەكەن ئێمە وەك خەڵكى دەروازەى ڕاپەڕین بەرلەهەموو شتێك بەردەوام خۆمان بەخزمەتكارى خەڵكى سنوورەكەى خۆمان زانیوە ڕۆژانەش لەسنوورى كارى خۆمان بەسەرجەم چین و توێژەكانەوە خزمەتى شارى خۆمان كردووە لەهەمان كاتدا خەڵكیش خۆى ئازاد بووە چ بیرو باوەڕو بیركردنەوەیەكى هەبووە ، ئێستاش لەو هەل و مەرجەى هاتۆتە پێش هەموو كەس خۆى ئازادە پشتگیرى و پشتیوانى چ لایەك دەكا ، هەموو بابەت و ڕووداوەكان لەبەر چاوانە و دەزانین ڕۆژانە چ دەگوزەرێ لەم مەملەكەتە گەندەڵستانەدا بۆیە وەك هەسەت كردن بەمەسولیەت و وەك ئەركێكى ئەخلاقى گەورەى سەرشانمان خۆمان بەپشتیوانى شەقام و خۆپیشاندان زانیوە و ڕۆژانەش بەسەربەرزى و شانازى زۆرەوە ئەوەندەى بۆمان كرابێ بەژداری بەردەركى سەڕاى ڕانیەمان كردوە و رێ ى كەسیشمان نەگرتووە بۆیە بەهیچ جۆرێك قبوڵ ناكەین ئێمە بەتێكدەر و بێ ئەخلاق ناوببرێین بەداخەوە ((لێپسراوى بەشى یاسایى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە ڕۆژى 2 / 3 / 2011 كاتژمێر 9.40 ى بەیانى لەبەردەم بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە و لەناو ژوورى بەڕێوبەرى گشتى تەلەفۆن بۆ مەڵبەندى ڕانیەیى یەكێتى دەكات و ئەو خەڵكەى كەبەژدارى ئەو خۆپیشاندنانەى كردوە بەبێ ئەخلاق و هیچ و پووچ دەشوبهێنێ و تەكلیف لەمەڵبەند دەكا بەهاوكارى قائیمقام ئەو خەڵكە بخرێنە ژێر چاودێریەوە ئەمیش هاوكاریان دەبێ)) .

بەرلەهەموو شتێك ئێمە ئەوەندە سەبەرزوو بەئەخلاقین ئەوەندە سەربەرز و بەئەخلاقین هیچ نەبێ هیچ نەبێ لە تاڵەبانى و بارزانى بەئەخلاق تر و سەربەرزترین وەك مستەفاى نایاسایش ئەوەندە نەفس نزم نین بڵێین بێ ئەخلاق بۆیە لەمانشێتەكەش نووسیوومە لەتۆ و وەزیرەكەت و مەڵبەند و قائیمقام و بەڕێوبەرەكەت ئازاترین . ویژدان و ئەخلاقم ڕێگەم نادا لەم مینبەرە پیرۆزەوە كەس بەبێ ئەخلاق بشوبهێنم ، چونكە پەروەردەى ماڵ و قوتابخانە و كۆمەڵًگایەكى پاك و ڕاستگۆ و كوردانەم ، وەك مستەفا و هاوشێوەكانى پەروەردەى هیچ مەڵبەند و لق و دەزگایەكى جاسووسى و دیوەخانێك نیم .

بۆیە بەناوى هەموو گەنج و چین و توێژەكانەوە كەڕۆژانە بەژدارى ئەم خۆپسشاندان و ناڕەزایەتیانە دەكەین لەناوجەرگەى بازاڕى ڕانیە دەڵێم زۆر زۆر لێت بێ منەتین چۆنمان دەشوبهێنى بمان شوبهێنە بەس ئەو ڕۆژە زۆر زۆر نزیكە بەبەڵگە و دیكۆمێنت خۆت و بەڕێوبەرەكەت پەلكێشى دادگابكرێن تاهەموو خەڵكى دەروازەى ڕاپەڕین بزانن چۆن تۆیەكى بەناو یاسایى گەنجان و خەڵكى سنوورەكەمان لەكاتى دەوامى ڕەسمى لەناو ژوورى بەڕێوبەرە گشتی بەبێ ئەخلاق ناوبەى ؟ كارەساتە لێپسراوى بەشى یاسایى فەرمانگەیەكى خزمەتگوزارى پیرۆزى وەك تەندروستى جاسووس بێ و سەربەدەزگاى بەدناوى زانیارى و پاراستن بێ و لەجیاتى دەوام و خزمەتكردنى ئەو میللەتە ماڵوێرانە پۆلێنى بەئەخلاق و بێ ئەخلاقت بۆ بكات ؟ ئەگەر ئەو بەڕێوبەرە گشتیە بەڕێوبەرێكى ئیدارى و بێ لایەن و خزمەتگوزار بووایە ، ئەگەر زەڕەیەك خاوەنى ئینسانیەت بووایە ، قەت قەت قبوڵى ئەوەى نەدەكرد لەژوورەكەى ئەودا ئەو هەموو گەنج و جەماوەرە تێكۆشەرە بەبێ ئەخلاق بشوبهێنێ ؟ .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست