
سه‌رهه‌ڵدانی به‌رخودان و ڕاپه‌ڕین له ناو هه‌ر میلله‌تێك ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ گوێنه‌دان به خواست و ویستی میلله‌ت به‌كه‌م سه‌یركردنی خواست و ویسته‌كانیان ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 كه له‌ڕانیه‌وه ده‌ستی پێكردوو به‌هۆی ئه‌و هه‌موو زوڵم و ستمه‌وه بوو كه ڕژێمی به‌عس ده‌رهه‌ق به میلله‌تی كورد ئه‌نجامی دا تادوای بوو به‌هۆی له ناو چوونی ئه‌و ڕژێمه بۆگه‌نه ، ئه‌م دوو فیرعونه كه هیچیان كه‌متر نییه له ڕژێمه بۆگه‌نه‌كه‌ی به‌عس وا دیاره ئه‌وه‌ی كه‌به‌سه‌ر به‌عس هات به‌سه‌ر ئه‌مانیش دادێت ، وا خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی (له‌تیفاوه) بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان ڕژانه سه‌ر جاده‌كانی هه‌ولێر ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی له هه‌شتاكاندا لانكه‌ی شۆڕش و خه‌باتی پێشمه‌رگه بوو ئه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م فیرعه‌ونانه ماڵه‌كانیان ڕووخێنران به‌ڵام ووڵامنه‌دا‌نه‌وه‌و حیساب بۆ نه‌كردنی ئه‌م خه‌ڵكه مه‌زڵومه ته‌نها له خوڕه‌وشتی ئه‌م به‌چكه جاشانه‌یه ، ته‌ك ده‌سته‌كانتان خۆش ئه‌ی خه‌ڵكه به‌شه‌ڕه‌فه‌كه‌ی (له‌تیفاوه) نه‌وه‌ستن له سه‌ندنه‌وه‌ی مافه زه‌وت كراوه‌كانتان چونكه دڵنیا بن ئه‌مه‌ی كه ئێوه كردوتانه ئه‌مه سه‌ره‌تای شۆڕشێكی نوێیه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست