نێچیر نایەوێت مامی خێری پێ بکات..
22/03/2010, 12:00 (GMT+1)

،بۆ نێچیر ئەم داوایەی رەت کردەوە؟؟؟ چونکە نێچیر، لەسیاسەت و لەسەروەت و دەسەڵات وپەیوەندیە دیبلۆماسیەکان شهادە و خەباتی کەرەج و لایەن گیرو دەست و پەیوەند گەر خۆی پێ لە مەسعود زیاتر نەبێت کەمتر نیە،،، جا کەواتە لێرەدا چ پێویست دەکات وەک منەتێک ئەم بەخشیشەلە مامی قبووڵ بکات، نێچیر باش دەزانێت کە ئەمرۆ میللەت چۆن سەیری حوکمی بنەماڵەی بارزانی(مەسعود) و تاڵەبانی دەکات.بە تایبەتی لەم دوو هەڵبژاردنە دا،نێچیر باش ئاگادارەکە مەسەلە تەزویر و ساختەکاری نەبێت نە مامی نە پارتی ئەم ڕێژەی دەنگانە ناهێنن.. هەر ئەوەشە وای کردووە تارادەیەک نێچیر خەتێکی نەبینراوی دیبلۆماسی لەگەڵ گۆران دا دروست بکات و هەوڵی ڕیفۆرم بدات لەناو پارتیدا، چونکە دەزانێت دوای نەمانی تاڵەبانی یەکیەتی هەڵدەوەرێت و کێشەکانی ناو پارتیش قوڵ دەبنەوە لە هەڵبژاردنی داهاتوداشدا میللەت گۆرانی دەوێت چیتر ئەم بارو دۆخە قبوڵ ناکات وگۆران ئەبێتە تاکە هێز لە ساحەکەدا،، جا بۆیە نێچیر دەیەوێت ببێتە فریاد رەسی حوکمی بنەماڵە و سەرۆکایەتی بگرێتە دەست، ئەوەش بێگومان بەسەرۆکایەتی پارتی و بنەماڵە دەکرێت، نەک بە جێگیری،،،، نێچیر نایەوێت مامی خیری پێ بکات وەک چۆن کاتی خۆی باپیری باوکی لەم پۆستە بێ بەشکرد و مەسعودی دانا بی هیچ راوێژ کردنێک.... ئەمرۆ نێچیر دەیەوێت ئەم پۆستە وەرگرێتەوە بە مافی خۆی نەک بەخێر و بەخشیش....بۆ وەرگرتنەوەی ئەم مافەش پێم وایە نێچیر چاوەروانی بەستنی کۆنگرەی داهاتووی پارتیە تا وەک کاندیدێک خۆی هەڵبژێرێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پارتی شان بەشانی مامی،کە تا ئەمرۆ هیچ کەسێک نەبووە نزیکی ئەم پۆستە بکەوێتەوە گەر کۆنگرەش بەسترابێت بە کۆی دەنگ(مبایەعە بۆ سەرۆک کراوە)،،، واتا دەتوانین بڵێین لە کۆنگرەی داهاتووی پارتیدا ئەم کێشانەی کە چەند ساڵە خەفەکراون، دەتەقنەوە و چارەنوسی پارتی و بنەماڵە بەرە و لێک ترازان وکێشە و چارەنوسێکی نادیار دەبات...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

